PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

بۆردێكى وه‌رزشى داده‌مه‌زرێت


21/3/2020 17:16:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

یه‌كێتیى نیشتیمانى كوردستان له‌ رێگه‌ى ئه‌نجومه‌نى سه‌ركردایه‌تى حزبه‌كه‌وه‌ بۆردێكى وه‌رزشى داده‌مه‌زرێنێت كه‌ ده‌بێته‌ خاوه‌نى بریارى یه‌كه‌مى وه‌رزشى .

به‌ پێى زانیارییه‌كان، بۆرده‌كه‌ له‌ حه‌وت كه‌س پێك دێت و ده‌بێته‌ بۆردى وه‌رزش و گه‌نجان و به‌رپرسى یه‌كه‌م ده‌بن له‌ سه‌رپه‌رشتى وه‌رزشى ژێر ده‌ستیان هه‌روه‌ها دانان و لادانى ئه‌و به‌ركه‌وتانه‌ى ده‌یان بێت له‌ سێكته‌ره‌ حكومیه‌كان و حزبیه‌كان له‌ بوارى وه‌رزشى و گه‌نجان .

 

زانیارییه‌كان ئه‌وه‌ ده‌خه‌نه‌ روو ئه‌و حه‌وت كه‌سه‌ى پۆسته‌كان وه‌رده‌گردن هه‌ر كه‌سه‌و له‌ ناوچه‌یه‌كه‌وه‌ كاندید ده‌بێت و نوێنه‌رایه‌تى ده‌ڤه‌رێك ده‌كه‌ن و ته‌واوى هه‌یكه‌لى بۆرده‌كه‌ له‌ كۆتایى نزیكه‌و بریاره‌ به‌منزیكانه‌ ئاشكرا بكرێت .

 

پاش دروست بوونى بۆرده‌كه‌ ته‌واوى گۆرانكارییه‌كان له‌و پۆسته‌ وه‌رزشیانه‌ ده‌كرێت به‌ حكومى و حزبیه‌وه‌ كه‌ به‌ركه‌وته‌ى یه‌كێتیى ده‌بن .

 

وه‌رزش -تایبه‌ت

ڤیدیۆ