PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

كۆرۆنا دوو رۆژنامه‌نووسى كرده‌ قوربانى


21/3/2020 16:50:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

رێكخراوى رۆژنامه‌نووسانى وه‌رزشى جیهان ، گیان له‌ده‌ستدانى دوو رۆژنامه‌نووسى وه‌رزشى به‌ هۆى ڤایرۆسى كۆرۆناوه‌ ئاشكرا كرد .

 

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێكى رێكخراوه‌كه‌ ، هه‌ردوو رۆژنامه‌نووسه‌كه‌ له‌ وڵاتى ئیسپانیا پاش چه‌ند رۆژێك له‌ تووشبونیان به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ .

 

رێكخراوه‌كه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ باسى له‌وه‌ كردووه‌ خۆسێ ماریا كاندێلاى ته‌مه‌ن ٥٩ ساڵ و كارمه‌ندى رادیۆى ئیرنا و تۆماس دیازى ڤالدێسى ٧٨ ساڵ كه‌ ماوه‌ى ٣٠ ساڵ نووسه‌رى رۆژنامه‌ى ئاسى ئیسپانى بوو ئه‌و دوو رۆژنامه‌نووسه‌ن گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ .

 

 

هه‌رێز جه‌مال-راگه‌یه‌ندراوى AIPS

ڤیدیۆ