PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ى ئۆلۆمپیاد گه‌یشته تۆكیۆ


20/3/2020 14:42:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

ئه‌مرۆ هه‌ینى  به شێوه‌یه‌كى ره‌سمى مه‌شخه‌ڵى  ئۆلۆمپیادى 2020  گه‌یشته تۆكیۆى پایته‌ختى ژاپۆن 

 

مه‌شخه‌ڵه‌كه‌ له رێوشوێنێكى رێكخراو له ئه‌سیناى پایته‌ختى یۆنانه‌وه‌  له دوێنێ پێشنجشه‌ممه‌وه‌ به‌ره‌و ژاپۆن به‌رێكخراوو ئه‌مرۆ گه‌شته‌ تۆكیۆ .

 

بریاره‌ له‌ ئه‌مرۆ هه‌ینیه‌وه‌ به‌ پێى پرۆگرامێك به‌ ته‌واوى شاره‌كانى ژاپۆن به‌رێبخرێت و پێش ده‌ستپێكى یارییه‌كانى هاوینه‌ى ئه‌مساڵى ئۆلۆمپیاد له‌ مانگى ته‌مموز بگاته‌وه‌ تۆكیۆ .

 

تاوه‌كو ئێستا رێكخه‌رانى ئۆلۆمپیاده‌كه‌و به‌رپرسانى حكومى له‌ ژاپۆن جه‌خت له‌ سازدانى یارییه‌كان ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ بریاره‌ هاوینى ئه‌مساڵ له‌ تۆكیۆى پایته‌خت به‌رێوه‌بچێت .

 

وه‌رزش -

ڤیدیۆ