PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

راهێنه‌ره‌كه‌ى فلامینگۆ له‌ كۆرۆنا رزگارى بوو


19/3/2020 14:11:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



یانه‌ى فلامینگۆى به‌رازیلى  چاكبوونه‌وه‌ى راهێنه‌ره‌كه‌ى له‌ تووشبون به‌ ڤایرۆسى كۆرۆنا راگه‌یاند .

ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ له‌ راگه‌یه‌ندراوێكى ره‌سمى یانه‌ به‌رازیلیه‌كه‌ ئاشكرایكردووه‌، ئه‌نجامى پشكنینى دووه‌م بۆ جۆرجى جیسۆسى راهێنه‌رى یانه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتووانه‌ بووه‌و له‌ ڤایرۆسه‌كه‌ رزگارى بووه‌ .

پێشتر یانه‌ى فلامنیگۆ له‌ رۆژانى رابردوو رایاگه‌یاند  جیسۆسى راهێنه‌ریان تووشبووه‌ به‌ ڤایرۆسى كۆرۆناو له‌ ماله‌كه‌ى خۆى كه‌ره‌نتین كراوه‌ .


وه‌رزش -هه‌رێز جه‌مال

ڤیدیۆ