PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

یارییه‌كانى یۆرۆ خرایه‌ ساڵى داهاتوو


17/3/2020 15:57:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

 یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا ئه‌مرۆ بریارى دواخستنى یارییه‌كانى یۆرۆى بۆ ساڵى ٢٠٢٠ ده‌ركرد .

 

ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ پاش كۆبوونه‌وه‌ى ڤیدیۆ كۆنفرانسى  سه‌رۆكى یه‌كێتییه‌كه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌ندامه‌كانى نێو یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌وروپا بریاردرا به‌ دواخستنى یارییه‌كانى یۆرۆ بۆ ساڵى ٢٠٢١.

 

بریابوو هاوینى ئه‌مساڵ یارییه‌كانى یۆرۆ له‌ چه‌ندین وڵاتى كیشوه‌ره‌كه‌ به‌رێوه‌بچێت به‌ڵام به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا  یه‌كێتییه‌كه‌ بریارى دواخستنى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ى ده‌ركرد .

 

وه‌رزش -هه‌رێز جه‌مال

ڤیدیۆ