PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

كۆرۆنا یارییه‌كانى خولى عێراقى بێ هانده‌ر كرد


26/2/2020 11:10:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



یه‌كێتى تۆپى پێى عێراق بریاریدا یارییه‌كانى گه‌ڕى سێیه‌مى خولى نایاب به‌ بێ ئاماده‌بوونى هانده‌ر به‌ڕێوه‌بچێت .

ئه‌حمه‌د عه‌باس، سه‌رۆكى یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقى كاربه‌رێكه‌ر ئاشكرایكردووه‌، به‌ بریارێكى نووسراوى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى سه‌رجه‌م یارییه‌كانى گه‌ڕى سێیه‌م له‌ خولى نایابى عێراق به‌ بێ هانده‌ر به‌رێوه‌ده‌چێت ئه‌ویش به‌ مه‌به‌ستى خۆپارێزى له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ى  ڤایرۆسى كۆرۆنا .

وەزارەتی تەندروستی عیراق لە راگەیەنراوێكیدا كە وێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، رایگەیاند: بەپێی ئەنجامی پشكنینەكانی تاقیگە دەركەوتووە كە خوێندكارێكی زانستی ئاینی ئێرانی كە لەنەجەف دەخوێنێت پێش بڕیاری قەدەغەكردنی هاتووچۆ لەنێوان عیراق و ئێران هاتوەتە شاری نەجەف و توشی ڤایرۆسەكە بووەو پشكنینەكانیش تەئكید لەوە دەكەنەوە كە كەسەكە هەڵگری ڤایرۆسەكەیە.

رونیشیكردوەتەوە: توشبووەكە رەوانەی نەخۆشخانەی تایبەت كراوەو لەژێر چاودێری پزیشكیدایە. 

تەئكیدی لەسەر ئەوەشكردوەتەوە بەپێی رێنماییەكانی تەندروستی جیهانی هەموو رێوشوێنە پێویستەكان دەگیرێتەبەر بۆ هۆشیاركردنەوەی هاووڵاتیان.

وه‌رزش -ئاژانسه‌كان

ڤیدیۆ