یه‌كێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى ئاسیا به شێوه‌یه‌كى فه‌رمى دووه‌م پاڵه‌وانێتى كیشوه‌رى ئه‌مساڵى هه‌ڵوه‌شانده‌وه .
به پێى نووسراوێكى فه‌رمى یه‌كێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى ئاسیا كه وێنه‌یه‌كى بۆ PUKmediaهاتووه ، بریاردراوه به دواخستنى راكردنى قه‌راغ شارى ئاسیا كه بریار بوو له رۆژى ٢٩-٣-٢٠٢٠ له وڵاتى هۆنك كۆنگ به‌رێوه‌بچێت .
ئه‌وه دووه‌م پاڵه‌وانێتییه كه به‌هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆناوه یه‌كێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى ئاسیا بریار له دواخستنى ده‌دات پاش ئه‌وه‌ى مانگى رابردووش بریار دواخستنى پاڵه‌وانێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى ئاسیاى له نێو هۆڵى داخراو ده‌رخست كه بڕیار بوو له وڵاتى چین به‌رێوه‌بچێت .
وه‌رزش -هه‌رێز جه‌مال