PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

تیپی داستان دەبێتە پاڵەوانە تیپە پلەدووەکانی کەلار


12/2/2020 16:53:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

 بە ئامادەبوونی وەرزشکاران و ژمارەیەک لەبەرپرسانی ناوچەکە و بەسەرپەرشتی لیژنەی تیپە میللیەکانی کەلار یاری کوتایی خولی تیپە پلەدووەکانی کەلار لە نێوان هەردوو تیپی (داستان و دەریا ) بەرێوەچوو 

 

یارییەکە بە فیکەی ناوبژیوان هونەر  رحیم دەستی پێکرد ٫ گێمی یارییەکە بە بەبێ  گوڵ کوتایی هات و بەڵام لە گێمی دووەمدا یاریزانانی هەردولا بەچەند هێرشێک روبەروی یەک بوونەوە لە ئاکامدا یاریزان هێمن عزیز بە گوڵێک تیپی دەریای پێشخست ٫ پێش کوتای هاتنی یاریەکە بەچەند خولەکێک لە هێرشێکی پێچەوانەدا تیپی داستان لە رێگەی یاریزان دانا گوڵی بەرامبەری تومار کرد ٫

 

 کاتی یاسایی یارییەکە بە گوڵێک بو هەردولا کوتای هات و ناوبژیوان پەنای بردە بەر لێدانە یەکلاکەرەوەکان ٫ و تیپی داستان بە ئەنجامی (۳-۱) سەرکەوتنی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوانی خولی تیپە پلە دووەکانی شاری کەلار.

 

شایه‌نى باسه‌ خوله‌كه‌ به‌ بەسەرپەرشتی لیژنەی تیپە میللیەکانی کەلارو هاوكارى به‌شى وه‌رزشى نووسینگه‌ى لاهور شێخ جه‌نگى به‌رێوه‌چوو .

 

 

وه‌رزش -تایبه‌ت

ڤیدیۆ