PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

كه‌ش و هه‌وا یارییه‌كانى خولى نایابى كوردستانى راگرت


12/2/2020 16:46:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوردستان یانه‌كانی‌ به‌شداری‌ خولی‌ نایابی‌ كوردستانی‌ ئاگادار كرده‌وه‌ به‌ دواخستنی‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ پانزه‌هه‌می‌ خولی‌ نایابی‌ كوردستان .

 

له‌  ئاگاداریینامه‌یه‌كى یه‌كێتییه‌كه‌ كه‌ وێنه‌یه‌كى بۆ PUKmediaنێردراوه‌ ،  يانه‌كانی‌ به‌شداری‌ خولی‌ نایابی‌ كوردستانی‌ له‌ دواخستنی‌ خوله‌كه‌ ئاگادار كرده‌وه‌ ئه‌وه‌ش به‌هۆی‌ بارینی‌ به‌فر و ناجێگیری‌ كه‌ش و هه‌واوه‌ .

 

ده‌قی‌ ئاگادارییه‌كه‌ی‌ یه‌كێتی‌ ناوه‌ندی‌ تۆپی‌ پێی‌ كوردستان 

 

بە هۆی خراپى  کەش و هەوا و بارینی بەفرێکی زۆر لە شارەکانی کوردستان، یارییەکانی گەڕی پازدەیەمی خولی نایابی تۆپی پێی کوردستان، کە بڕیار بوو سبەی و دوو سبه‌ی‌ ئەنجام بدرێت دواخرا.

 

 

وه‌رزش -هه‌رێز جه‌مال

ڤیدیۆ