PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

عێراق ماڵئاوایى له‌ پاڵه‌وانێتی ئاسیا كرد


14/1/2020 18:21:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.

 

هه‌ڵبژارده‌ى تۆپى پێى ئۆلۆمپى عێراق بۆ پیاوان  ماڵئاوایى له‌ قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كانى پاڵه‌وانێتی ئاسیا بۆ لاوان كرد .

 

هه‌ڵبژارده‌ى عێراق له‌ سێیه‌م یارى قۆناغى كۆمه‌ڵه‌كانى پاڵه‌وانێتى لاوانى ئاسیا  كه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ پاڵاوتن بۆ سه‌ركه‌وتن بۆ ركابه‌رییه‌كانى سه‌ركه‌وتن بۆ ئۆلۆمپیادى تۆكیۆى ئه‌مساڵ ، به‌رامبه‌ر تایلاندى میواندارى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌  وه‌ستاییه‌وه‌و یارییه‌كه‌ش به‌ گۆڵێكى یه‌كسان بۆ هه‌ردوولا كۆتایهات .

 

به‌و ئه‌نجامه‌ش عێراق به‌ سێ  یه‌كسانبوون له‌ سێ یارى به‌ كۆكردنه‌وه‌ى سێ خاڵ نه‌یتوانى بگاته‌ قۆناغى داهاتوو .

 

وه‌رزش -هه‌رێز جه‌مال 

ڤیدیۆ