PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

له‌ ئه‌ستێره‌یه‌كى جیهانیه‌وه‌ بۆ شۆفێرى تاكسى


14/1/2020 14:04:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



زۆرن ئه‌وانه‌ى له‌ جیهان ماون و نزیكن له‌ وه‌رزشه‌وه‌ ، رووداوه‌كانى جامى جیهانى 2002 یان بیر ماوه‌ ، كاتێك له‌و جامه‌ هه‌ڵبژارده‌ى توركیا به‌ كۆمه‌ڵێك ئه‌ستێره‌وه‌ بوونه‌  ئه‌سپى ره‌ِشى جامه‌كه‌ ، له‌ نێو ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ى له‌و هه‌ڵبژارده‌یه‌ش بوون له‌و سه‌رده‌مه‌ هاكان شوكورى یاریزان و هێرشبه‌رى تۆقێنه‌ر بوو .

له‌و جامه‌ هاكان توانى مێژوویه‌كى بۆ خۆى نووسیه‌وه‌ له‌ دیرۆكى جامى جیهانى  كه‌ ئه‌ویش تۆماركردنى خێراترین گۆڵ بوو پاش 9 چركه‌  كه‌ تاوه‌كو ئێسته‌ش به‌ ناوى خۆى ماوه‌و ئه‌سته‌مه‌ به‌ چه‌ندین جامى تر بشكێنرێت .

 


هاكان هه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى ئه‌ستێره‌یه‌كى ناودار نه‌بوو به‌ڵكو یه‌كێك بووه‌ له‌ هه‌ره‌ ئه‌ستێره‌ جیهانیه‌كان و له‌گه‌ڵ یانه‌ى گه‌ڵاته‌سراى  ئه‌و سه‌رده‌مه‌ یانه‌یه‌كى زلهێزى ئه‌وروپا بوون .

 


ئیدى هه‌ڵكشانى ته‌مه‌ن یه‌خه‌ى هاكان گرت و له‌ وه‌رزشه‌وه‌ به‌ره‌و سیاسه‌تى برد ، هه‌ر ناوو نازناوه‌كه‌ى بوو بردیه‌ نێو په‌رله‌مانى توركیاو بووه‌ ئه‌ندام په‌رله‌مانى ئه‌و وڵاته‌ .
به‌ڵام له‌ سه‌ره‌تاكانى ته‌مه‌نى سیاسیى ئیتر چه‌ندین كێشه‌ى تووشكرا به‌وه‌ى كه‌ دژایه‌تى حكومه‌تى توركى و سه‌رۆكه‌كه‌ى ده‌كات ، ئه‌وه‌بوو ته‌واوى سه‌روه‌ت و سامانه‌كه‌ى بلۆك كراو ئه‌ندامێتى له‌ یانه‌ى گه‌ڵاته‌سرایش سڕایه‌وه‌ .

ساڵى 2015  ئیتر هاكان بریاریدا گه‌شتى ولایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بكات ، له‌و ماوه‌ى گه‌شتى كرد بێده‌نگى باڵى به‌سه‌ر هاكان كێشا، به‌ڵام له‌ دیدارێكى رۆژنامه‌وانى چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌رى ده‌ركه‌وت له‌ ئێستادا  هاكان له‌ واشنتن كارى شۆفێرى ده‌كات بۆ كۆمپانیاى ئوبه‌ر هه‌روه‌ها كتێبیش ده‌فرۆشێت تاوه‌كو ژیانێكى نوێ بۆ خۆى دروست بكاته‌وه‌ .

 

 
وه‌رزش -هه‌رێز جه‌مال

image.aspx.jpg

hakan-sukur-turkey-fifa-world-cup-korea-japan-2002_6zk3ke7mxuf61dnvltjorjfo3.jpg

FEUQNTKCDDTQIPFYRL4JL5D4I4.jpg

ڤیدیۆ