له ساڵى 2019 له‌سه‌ر یاریگا جیاوازه‌كانى جیهان چه‌ندین رووداوى وه‌رزشى گرنگ له چه‌ندین پاڵه‌وانێتى گه‌وره روویان داوه‌و پاڵه‌وانى یارییه جیاوازه‌كانیش له‌و ساڵه‌دا ده‌ركه‌وت .
له مانگى شوباتى ساڵى 2019 له وڵاتى ئیمارات یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتى جامى ئاسیا بۆ تۆپى پێ به‌رێوه‌چوو، له یارى كۆتایى جامه‌كه هه‌ڵبژارده‌ى قه‌ته‌ر توانى به گۆڵێكى بێوه‌ڵام له ئیماراتى میواندار بباته‌وه‌و ببێته خاوه‌نى جامه‌كه .
له‌سه‌ر ئاستى كیشوه‌رى ئه‌فریقیاش له ساڵى 2019 جامى نه‌ته‌وه‌كانى ئه‌فریقیا له وڵاتى میسر به‌رێوه‌چوو، له یارى كۆتایى جامه‌كه جه‌زائیر توانى له سه‌نیگال بباته‌وه‌و ببێته پاڵه‌وانى جامه‌كه .
هه‌ر له‌سه‌ر ئاستى جامه كیشوهرییهكانیش له ساڵى 2019 جامى كیشوه‌رى ئه‌مه‌ریكاى باشوور به‌رێوه‌چوو له وڵاتى به‌رازیل ، وڵاتى میواندار توانى له یارى كۆتایى له پیرۆ بباته‌وه‌و ببێته پاڵه‌وانى كیشوه‌ره‌كه .
له‌سه‌ر ئاستى پاڵه‌وانێتى ئافره‌تانیش ،له وڵاتى فه‌ره‌نسا یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتى جامى جیهان به‌رێوه‌چوو ، هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌مه‌ریكا توانى بۆ چاپێكى تر نازناوى پاڵه‌وانێتییه‌كه بباته‌وه .
له‌سه‌ر ئاستى پاڵه‌وانێتى یانه‌كانیش، یانه‌ى لیڤه‌رپوول ئه‌مساڵ سێ نازناوى برده‌وه كاتێك له یارى كۆتایى خولى یانه پاڵه‌وانه‌كان له‌سه‌ر یاریگاى واندامینداپۆلیتانۆ له یانه‌ى تۆتێنهامى برده‌وه‌و نازناوه دوو گوێچهكهى به‌رز كرده‌وه‌و له یارى جامى سوپه‌رى ئه‌وروپیش كه له ئیسته‌نبوڵ به‌رێوه‌چوو توانى له چێڵسى بباته‌وه كه ئه‌م پاڵه‌وانى جامى یۆرۆلیگ بوو .
نوێنه‌ره‌كه‌ى باكوورى ئینگلته‌را له كۆتا مانگى ئه‌مساڵیش بووه نوێنه‌رى ئه‌وروپا له پاڵه‌وانێتى جامى جیهانى یانه‌كان له ده‌وحه، له یارى كۆتایى كورانى كلۆپ توانیان له فلامینگۆ ببه‌نه‌وه‌و ببنه پاڵه‌وانى ئه‌و جامه‌ش .
له‌سه‌ر ئاستى كیشوه‌رى ئه‌مه‌ریكاى باشووریش ، یانه‌ى فلامینگۆى به‌رازیلی له ریڤهرپلیتى ئه‌رجه‌نتینى برده‌وه‌و بووه پاڵه‌وانى جامى لیپه‌رتادۆس .
له ئه‌فریقیاش یانه‌ى تهرهجى تونسى بووه پاڵه‌وان و له كیشوه‌رى ئاسیاش یانه‌ى هیلالى سعودى جامه‌كه‌ى به‌رز كرده‌وه .
له‌سه‌ر ئاستى یارییه‌كانى تریش له ولاتى چین پاڵه‌وانێتى باسكه‌ى پیاوان به‌رێوه‌چوو ، له‌م جامه‌دا ئه‌مه‌ریكا هه‌ر زوو ماڵئاوایى له جامه‌كه كرد‌و هه‌ڵبژارده‌ى ئیسپانیا بووه ژماره‌یه‌كى به‌هێزو نازناوه‌كه‌ى به‌ده‌ستهێنا .
له وڵاتى قه‌ته‌ریش بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى جیهان به‌رێوه‌چوو ، هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاستى پیاوان و ئافره‌تان زۆرترین مه‌دالیایان ده‌سته‌به‌ر كرد .
به‌ده‌ر له پاڵه‌وانێتییه‌كان گرنگترین خه‌لاتى تاكه كه‌سى ساڵیش بۆ تۆپى پێ كه خه‌ڵاتى بالۆن دۆره ئه‌مساڵ بۆ جارى شه‌شه‌م به‌خشرا به لیۆنێل مێسى ئه‌رجه‌نتینى و یاریزانى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى ، خه‌ڵاتى زه بێستى یه‌كێتیى تۆپى پێى جیهانیش ڤیرجیل ڤان دایكى هۆڵه‌ندى و به‌رگریكارى یانه‌ى لیڤه‌رپوول بردیه‌وه‌و باشترین راهێنه‌رى ساڵى 2019 یۆرگن كلۆپى ئه‌ڵمانى و راهێنه‌رى لیڤه‌رپوول چنیه‌وه .
له جیهانه‌وه به‌ره‌و كوردستان ، كه چه‌ندین چالاكى له‌م ساڵه‌دا به‌رێوه‌چوو ، له تۆپى پێ یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى هه‌ولێر بووه پاڵه‌وان و له فوتساڵیش كچانى یانه‌ى سیروانى نوێ قهڵغانهكهیان به‌رز كرده‌وه.
له پاڵه‌وانێتى باله‌ى كوردستانیش یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى بووه پاڵه‌وانى كوراِن و كچانى كۆیه‌ش پاش ركابه‌رییه‌كى به‌هێز له‌سه‌ر ئاستى ئافره‌تان نازناوى ساڵى 2019 یان به‌ده‌ستهێنا .
له یارییه‌كانى گۆره‌پان و مه‌یدانیش له‌سه‌ر ئاستى كوردستان و عێراق كچانى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى و سیروانى نوێ به پێشه‌نگى مانه‌وه‌و بۆ یه‌كه‌مجاریش له ساڵى 2019 له شارى سلێمانى یه‌كه‌م ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى به‌رێوه‌چوو .
له یارى باسكه‌ش له‌سه‌ر ئاستى كچان پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى كوردستان به‌رێوه‌چوو، كچانى هه‌ڵه‌بجه‌ى شه‌هید بوونه پاڵه‌وانى كوردستان .
وه‌رزش –هه‌رێز جه‌مال



