PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

ئه‌مرۆ له‌ یاریگه‌كانى ئه‌وروپاوه‌


7/12/2019 11:35:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.




بریاره‌ ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ له‌ چوارچێوه‌ى یارییه‌كانى خوله‌ ناوخۆییه‌كانى وڵاتانى ئه‌وروپا چه‌ندین یارى به‌هێز به‌رێوه‌بچن .

له‌ ئینگلته‌را ، ئه‌مشه‌و دێربیـى شارى مانچێسته‌ره‌ به‌رێوه‌ده‌چێت ، له‌سه‌ر ستادیۆمى ئیتحاد له‌ شارى مانچێسته‌ر ئێواره‌ى ئه‌مرۆ هه‌ردوو یانه‌ى مانچێسته‌ر سیتى و مانچێسته‌ر یونایتد به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه‌.

له‌ ئیسپانیشاش شه‌ڕى لوتكه‌ پێش كلاسیكۆ به‌رده‌وام ده‌بێت، پاشنیوه‌رۆى ئه‌مرۆ سه‌عات 3:00  ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر ئیسپانیۆل یاریده‌كات و پاشان له‌ سه‌عات 11:00ـى شه‌و  به‌رشه‌لۆنه‌ به‌رامبه‌ر مایۆركا ده‌وه‌ستێته‌وه‌ .

له‌ ئیتاڵیاش به‌هێزترین یارى ئه‌مشه‌و له‌ نێوان یۆڤانتۆس و لازیۆ له‌ سه‌عات 10: 45 ـى شه‌و ده‌بێت .


PUKmedia-وه‌رزش

ڤیدیۆ