PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

مەولودییەی جەزائیری گه‌یشته‌ هه‌ولێر


6/11/2019 12:36:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



بۆ رووبەڕووبوونەوەی یانەی قوەجەوییە یانەی مەولودییەی جەزائیری گەیشتە شاری هەولێر کە بڕیارە یارییەکە رۆژی هەینی لە یاریگەی فرانسۆهەریری ئەنجامبدرێت.

پێشتر به‌ ره‌سمى  یەکێتی تۆپی پێی عەرەبی بریاریدا یاری نێوان ھەردوو یانەی قوە جویە و یانەی مەولودیە جەزائیری لە یاریگەی بەسرەی نێودەوڵەتی بگوازێتەوە یاریگەی شەھید فرانسۆ ھەریری بەھۆی باشی باروودۆخەی ھەرێمی کوردستان.

وا بریارە رۆژی ھەینی داھاتوو (٨-١١-٢٠١٩) سه‌عات (٤)ی ئێوارە یانەی قوە جویە مێوانداری یانەی مەولودیە جەزائیر بکات لە چوارچێوەی یارییەکانی پاڵەوانێتی جامی (محەمەدی شەشەم بۆ یانە پاڵەوانەکانی عەرەب).

جێگەی باسەی وا بریار بوو یارییەکە لە یاریگەی کەربەلا ئەنجام بدرێت، بەڵام یانەی مەولودیە جەزائیر رەتیکردووە لەم شارە یاری بکات و یارییەکە دواخرا دواتر یارییەکە گواسترایەوە شاری بەسرە، بەڵام بەھۆی خراپی باروودۆخی ئەمنی شارەکە ئەم یاریگایەش رەتکرایەوە بەفەرمی گواسترایەوە شاری ھەولێر.

PUKmedia-وه‌رزش

ڤیدیۆ