PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

یاریگاكانى عێراق گه‌مارۆیان خرایه‌وه‌ سه‌ر


6/11/2019 11:46:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



یەکێتی تۆپی پێی جیهان بڕیاری گواستنەوەی یارییەکانی عێراقی لە پاڵاوتن هاوبەشەکانی جامی جیهانی و جامی نەتەوەکانی ئاسیای بۆ دەرەوەی عێراق دەرکرد.

به‌ پێى نوسراوێكى ره‌سمى یه‌كێتى تۆپى پێى جیهان،  به‌هۆى ئاڵۆزى بارودۆخى گشتى شاره‌كانى ناوه‌راست و باشوورى عێراقه‌وه‌، داوا له‌ یه‌كێتیى تۆپى پێى عێراق ده‌كات كه‌ تاوه‌كو ئێواره‌ى رۆژى پێنجشه‌ممه‌ یاریگه‌یه‌كى ده‌ره‌وه‌ى خاكى عێراق بدۆزنه‌وه‌ بۆ به‌رێوه‌چوونى دوو یارى داهاتووى عێراق به‌رامبه‌ر ئێران و به‌حره‌ین له‌ پاڵاوتنه‌ هاوبه‌شه‌كانى جامى جیهانى و جامى ئاسیا .

هاوكات یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیاش پاڵاوتنه‌كانى ئاسیاى تازه‌پێگه‌یشتوانى كۆمه‌ڵه‌ى عێراقى له‌ كه‌ربه‌لاوه‌ گواسته‌وه‌ بۆ شانشینى عومان .

PUKmedia-هه‌رێز جه‌مال

32232252.jpg

ڤیدیۆ