PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

سەرۆکی یانەی کۆڤێنتری ستی ئینگلیزی له‌ هه‌ولێره‌


5/11/2019 20:24:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



ئەمڕۆ لە هەولێر، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان (سەفین کانەبی) پێشوازی لە (تیم فیشەر) سەرۆکی یانەی کۆڤێنتری ستی ئینگلیزی کرد، کە یانەیەکی پلەیەکی ئینگلیزییە.

دوای گفتۆگۆیەکی تێروتەسەل لەسەر خولی کوردستان و سەرجەم چالاکییەکانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان، بەڕێز (فیشەر) خۆشحاڵی خۆی بۆ سەردانەکە و پێشکەوتنەکانی تۆپی پێی کوردستان دەربڕی، بەڵێنیدا لە ئایندەیەکی زۆر نزیک سەردانی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان بکاتەوە و، ببێتە هۆکارێکی باشیش بۆ دروستکردنی پەیوەندی نێوان یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و یەکێتی تۆپی پێی ئینگلیزی.

لە کۆتاییدا، سەرۆکی یەکێتی تۆپی پێی کوردستان و سەرۆکی یانەی کۆڤێنتری ستی، دوو قەڵغانیان پێشکەش بە یەکتر کرد.

راگەیاندنی یەکێتی ناوەندی تۆپی پێی کوردستان

ڤیدیۆ