PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

پاڵەوانیەتی وشوو کۆنگ فوی یانەکانی کوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت


5/11/2019 11:21:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



بە بەشداری 30 یانەی کوردستان پاڵەوانیەتی وشوو کۆنگ فوی یانەکانی کوردستان بە بەشداری 200 یاریزان لە ناوەندی وەرزش و لاوانی قەڵادزێ ئەنجام دەدرێیت

یەکێتی ناوەندی وشوو کۆنگ فوی کوردستان بەھاوکاری ناوەندی وەرزش و لاوانی قەڵادزێ، لەبەروارى 6 بۆ 9ـى 11 -2019 ھەڵدەستێت بە سازدانی پاڵەوانیەتی یانەکانی کوردستان.

ڕۆژانی چالاکیەکە بەمشێوەی خوارەوە دەبێت:

- ڕۆژی یەکەم سەعات 5 ئێوارە کێشی یاریزانەکان.
- ڕۆژی دووەم سەعات 10ی بەیانی بەچەند چالاکیەکی کۆنگ فو دەست دەکرێت بەکردنەوەی پاڵەوانیەتیەکە، تا سەعات 7 ئێوارە یاریەکان بەردەوام دەبن.
- ڕۆژی سێیەم سەعات 10 دەست دەکرێت بە یاری تا سەعات ٧ ئێوارە.
- ڕۆژی چوارەم سه‌عات 10ی بەیانی تا ئێوارە ھەروەھا ھەمان ڕۆژ یاری کۆتای و دابەشکردنی خەڵات بەسەر یەکەم و دووەم و سێیەمەکانی کوردستان.


ناوەندی وەرزش و لاوانی قەڵادزێ
یەکێتیی وشۆ کۆنگ فۆی کوردستان

ڤیدیۆ