PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

یانه‌یه‌كى نوێ له‌ شارى سلێمانى كرایه‌وه‌


4/11/2019 16:17:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



یانەی وەرزشی بابان لەلایەن چەند کەسایەتی و وەرزشەوانانی ناوچەکە و شاری سلێمانی کرایەوە.

پاش كردنه‌وه‌ى باره‌گاى یانه‌كه‌ ، لیوا حه‌سه‌ن نورى وه‌ك  سەرۆکی یانەکە هەڵبژێردرا.

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوى یانه‌كه‌ ، مه‌به‌ستیان له‌ دانانى سه‌رۆكى یانه‌كه‌ به‌ لیوان حه‌سه‌ن  وەك چۆن لە ئەرکە ئەمنی و کۆمەڵایەتیەکەی سەرکەوتوو بووە ئاواش دڵنیاین لە دامەزراندنی ئەم یانەیەدا هەمووان دڵخۆش و سەرکەوتوو دەکات بەتایبەت لاوانی وەرزشی شاری سلێمانی ,.

لاى خۆیه‌وه‌ سه‌رۆكى یانه‌كه‌ بەڵێنی ئەوە دووپات کردۆته‌وه‌ کە بەهەموو هێزو توانایەوە کاربکات بۆ سەرکەوتنی یانەی بابان چونکە ئەوناوە خۆی ڕەمزێکە بۆ شارەحەیاتەکە.

PUKmedia

ڤیدیۆ