PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

راهێنه‌ره‌كه‌ى هه‌ولێر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى راگه‌یاند


8/10/2019 12:29:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



پاش تەواوبوونی پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەبی بۆ تۆپی دەستی كچان، كە لە وڵاتی ئوردن بەرێوەچوو راهێنەری تیپەكە عامر مەهدی بەفەرمی دەستلەكاركێشانەوەی خۆی لە راهێنەرایەتی تیپەكە راگەیاند

هاوكات بەفەرمی دوێنی دووشەممە یانەی هەولێر بریاریدا ئیبراهیم قادر وەكو راهێنەری تیپی تۆپی دەستی كچانی یانەكە دەستنیشان بكات و لە یەكەم ئەركیدا هەفتەی داهاتوو تیپەكە لە خولی نایابی كوردستان بەرێوە دەبات.

عامر مەهدی  توانی بۆ یەكەم جار لە مێژووی یانەكەدا نازناوی خولی نایابی عێراق بەدەستبهێنێت و بەشداری لە پاڵەوانێتی یانەكانی عەرەبی بكات لە ئوردن.

PUKmedia

ڤیدیۆ