PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

تاران رۆژێكى مێژووى به‌رێده‌كات


8/10/2019 11:55:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



رۆژى هه‌ینى تارانى پایته‌ختى ئێران رۆژێكى جیاواز له‌ رۆژه‌كانى ترى پاش چه‌ندین ساڵ به‌رێده‌كات .

ئه‌و رۆژه‌ بۆنه‌یه‌كى وه‌رزشى مێژوویه‌ كاتێك بۆ یه‌كه‌مجار پاش چه‌ندین ساڵ خانمان به‌ شێوه‌یه‌كى ئاشكرا دێنه‌ نێو یاریگه‌وه‌و ئاماده‌ى یارییه‌كى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌یان ده‌بن له‌سه‌ر ئاستى پیاوان .

بریاره‌ رۆژى هه‌ینى له‌ چوارچێوه‌ى پاڵاوتنه‌ هاوبه‌شه‌كانى جامى جیهانى و جامى ئاسیا، له‌سه‌ر یاریگه‌ى ئازادى میواندارى هه‌ڵبژارده‌ى كه‌مبۆدیا.


له‌م یارییه‌دا پاش ئاگاداركردنه‌وه‌یه‌كى توندى یه‌كێتى تۆپى پێى جیهان ، یه‌كێتى تۆپى پێى ئێران و حكومه‌تى ئه‌و وڵاته‌ رێگه‌ ده‌ده‌ن ئافره‌تان بێنه‌ نێو یاریگه‌وه‌ .

به‌ پێى ئه‌و كارنامه‌یه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌ دایناوه‌ ریزى پێشه‌وه‌ى كورسى هانده‌ران له‌ نێو یاریگه‌ى ئازادى بۆ خانمان ته‌رخانكراوه‌و بۆ هه‌ر كورسیه‌ك نرخى 200 هه‌زار تمه‌نى له‌سه‌ر دانراوه‌ .

بهرام میهرپیما، ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوبژیوانان له‌ یه‌كێتى تۆپى پێى ئێران  له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت وتى ؛ یه‌كێتى تۆپى پێى ئێران به‌ شێوه‌یه‌كى زۆر رێكخراو ئاماده‌كارى بۆ سه‌ركه‌وتنى ئه‌و یارییه‌و ئاماده‌بوونى خانمان كردووه‌ به‌جۆرێك ده‌بێت شێوه‌یه‌كى كه‌رنه‌ڤاڵى له‌ نێو یاریگه‌ نمایش بكرێت .

ئه‌و ئه‌ندامه‌ى لیژنه‌كه‌ وتیشى، پۆلیسى خانمان بۆ پشكینین دانراوه‌ بۆ ئه‌و هانده‌ره‌ خانمانه‌ى ده‌چنه‌ ژووره‌وه‌و له‌ رۆژانى رابردووش رێژه‌یه‌كى زۆر پلیتى یارییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن خانمانه‌وه‌ كڕاوه‌ .

به‌دواداچوون:هه‌رێز جه‌مال

_109101789_egbxe1ruuaegxr4.jpg

EGBINo2VAAEViZ6.jpg

67382_388.jpg

ڤیدیۆ