PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

رێناس چۆن توانی له‌ دڵسۆزی خاوه‌ن به‌رزترین ته‌كنیكی راكردنی به‌ربه‌ست بباته‌وه‌؟


7/10/2019 17:21:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.


(2-2)
به‌م دواییه‌ پاڵه‌وانێتی گۆڕه‌پان مه‌یدانی یانه‌كانی عیراق له‌شاری سلێمانی ئه‌نجامدرا، ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ دوا قۆناغی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌بوو، خه‌ڵاته‌كانی كۆتایی تیادا دابه‌شكرا، له‌ ژماره‌ی پێشووتری ستادیۆمدا ته‌واوی ئه‌نجامه‌كانی كۆتاییمان بڵاو كردۆته‌وه‌.

له‌م ژماره‌یه‌ی ستادیۆمدا ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ر ئه‌م قۆناغه‌ی سلێمانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌، پوخته‌ی نووسینێكی (د.عه‌بدول عه‌زیز نایف ئه‌لتائی) بڵاو بكه‌ینه‌وه‌ كه‌ له‌ فه‌یس بوكی خۆی به‌ پێنج ئه‌ڵقه‌ بڵاویكردنه‌ته‌وه‌، لە ژمارەی پێشووی ستادیۆمدا بەشی یەکەمیمان بڵاو کردەوە، وا لەم بەشەشدا کە دوا بەشی بابەتەکەیە، تەواوی نووسینەکانی بڵاو دەکەینەوە کە تیایاندا باسی چەند پاڵەوانێکی یانەکانی سلێمانی دەکات .
سه‌ره‌تا ئه‌و له‌هه‌رپێنج ئه‌ڵقه‌ی نووسینه‌كه‌یدا یه‌ك پێشه‌كی دووباره‌ كردۆته‌وه‌ كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌:

شاری سلێمانی له‌نێوان رۆژانی 18 و 19 -ی ئه‌یلولی 2019 بۆ یه‌كه‌مین جار پاڵه‌وانێتیی یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه ‌و دامه‌زراوه‌كانی عیراقی له‌ ئامێزگرت.
هه‌رچه‌نده‌ سلێمانی خۆی بۆ ئه‌م پاڵه‌وانێتییه‌ ئاماده‌ نه‌كردبوو، بۆیه‌ زۆر به‌په‌له‌ میواندارییكرد، به‌ڵگه‌شم ئه‌وه‌یه‌ ژماره‌ی یانه‌ به‌شداره‌كان زۆر نه‌بوون، کەموکوڕی زۆر له‌ بواری ناوبژیوانی پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا به‌دی كرا كه‌ قابیلی لێخۆشبوون نین، به‌تایبه‌تیش كه‌ ئێمه‌ ئێستا خۆمان ئاماده‌ ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی میوانداریی پاڵه‌وانێتی وڵاتانی خۆرئاوای ئاسیا بكه‌ین.

هه‌ره‌وها نووسیویه‌تی: ژنێكی خۆبه‌خشی سلێمانی كه‌به‌داخه‌وه‌ من ناوه‌كه‌ی نازانم به‌ڵام ئه‌وه‌نده‌ ده‌زانم دایكی دوو كچه‌ یاریزانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بوو، خۆبه‌خشانه‌ خۆی و تیمێكی خۆبه‌خش كه‌ ئه‌و كۆیكردبوونه‌وه‌، بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك یاریگایان پاك كردۆته‌وه‌، یاریگایان شتووه‌، یاریگایان وشككردۆته‌وه‌، یاریگایان رازاندۆته‌وه‌، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌ به‌ڵكو ئه‌م ژنه‌ هه‌ر خۆی و له‌سه‌ر گیرفانی خۆی ئاو و سه‌هۆڵی ده‌هێنا بۆ یاریگا، هه‌رئه‌و ژنه‌ ئامێره‌كانی ئیزه‌گه‌ی ناو یاریگای ئاماده‌ كردووه‌و له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ ده‌یهێنا، سەرەڕای ئەوانە ئه‌م ژنه‌ ئێواره‌ خوانێكی گه‌وه‌ری له‌سه‌ر حسابی خۆی بۆ تیپی یانه‌ی شورته‌ رێكخست كه‌ بڕیاری پاش كشه‌یان له‌پاڵه‌وانێتییه‌كه‌دا له‌گه‌ڵ تیپی یانه‌ی جه‌یشی برای كه‌ هیچ شتێك نابێته‌ هۆی جیاكردنه‌وه‌یان له‌یه‌كتری ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌ زقه‌كانی ناوبژیوانان و ئیداری پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ نه‌بێت كه‌ ئه‌وان بوونه‌ هۆی ئه‌وه‌ی ئاگری ناكۆكی نێوانیان خۆش بكات.

له‌به‌شی سێیه‌می باسه‌كه‌دا دێته‌ سه‌ر كچه‌ پاڵه‌وانێكی راكردنی كورد كه‌ ئه‌ویش دڵسۆز عوبێده‌، له‌م به‌شه‌دا ئه‌و پرسیاره‌ی كردووه‌ كه‌ چۆن رێناس سەعیدی هاوڕێ و هاو تیپی دڵسۆز توانی پله‌ی یه‌كه‌می راكردنی 400 مه‌تر به‌ربه‌ست له‌ دڵسۆز بسه‌نێت، ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا كه‌ دڵسۆز پاڵه‌وان و خاوه‌نی ریكۆردی ئه‌م یارییه‌یه‌، به‌ڵام له‌ناكاوو وه‌ك موفاجه‌ئه‌یه‌كی چاوه‌ڕوان نه‌كراو رێناز یه‌كه‌م و دڵسۆز دووه‌می ئه‌م راكردنه‌ بوون، له‌م رووه‌وه‌ ئه‌م دوو پرسیاره‌ی كردووه‌:

*رێناس چۆن وا له‌پڕێكا بوو به‌پاڵه‌وانی راكردنی به‌ربه‌سته‌كان؟
له‌كۆتاییدا ده‌نووسێت:من لێره‌وه‌ چه‌پڵه‌ی ئافه‌رین بۆ سیروان حامیدی راهێنه‌ریان لێده‌ده‌م كه‌ به‌بێ یارمه‌تی دارایی و بارودۆخ ساڵانه‌ مه‌وهیبه‌ی نوێ ده‌هێنێته‌ ئاراوه‌.
له‌به‌شی چواره‌میشدا ده‌نووسێت: داوای لێبوردن ده‌كه‌م كه‌ راهێنه‌ره‌كان (مه‌به‌ستی راهێنه‌ره‌ كورده‌كانه‌) به‌كوردی ده‌نووسن، بۆ یه‌ نه‌متوانی ناوی پاڵه‌وانه‌ كچه‌ راكه‌ره‌كه‌ بزانم، به‌ڵام كچێكی تازه‌پێگه‌یشتووی سیروانی نوێ ریكۆردێكی نوێی عیراقی له‌راكردنی 10 هه‌زار مه‌تر رۆیشتندا تۆمار كرد، له‌هه‌مان كاتیشدا له‌پێشكه‌وتووانیشدا كچێكی تریش ریكۆردێكی عیراقی شكاند و من ته‌نیا وێنه‌كانیانم هه‌ڵگرتووه‌، له‌كۆتاییدا ده‌نووسێت پێویسته‌ له‌سه‌ر یه‌كێتیی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عیراق ئه‌و راهێنه‌رانه‌ خه‌ڵات بكات كه‌ زۆرترین پاڵه‌وانیان هه‌بووه‌و زۆرترین ریكۆردیشیان هه‌بووه‌، دوا قسه‌شی ئه‌وه‌یه‌ كێ ناوی ئه‌و دوو كچه‌ پاڵه‌وانه‌ ده‌زانێت پێی بڵێت.
له‌كۆمێنتێكیشدا د.سیروان حامید به‌مشێوه‌یه‌ وه‌ڵامی د. عه‌بدول عه‌زیز نایف ئه‌لتائی ده‌داته‌وه‌: ده‌ستخۆش دكتۆر، من به‌ پۆستێكی عه‌ره‌بی ناویانم ئاشكرا كردووه‌، ئه‌و كچه‌ تازه‌ پێگه‌یشتووه‌ كاڵێ حه‌مه‌ ره‌حیمه‌، به‌ڵام من له‌ لاوانی كچاندا به‌شداریم پێكرد و ریكۆردێكی نوێی عیراقیشی تۆمار كرد، كچه‌كه‌ی پێشكه‌وتووانیش ئه‌سما سه‌فده‌ر موسایه‌.
له‌به‌شێکی تری نووسینه‌كه‌یدا د. عه‌بدول عه‌زیز نایف ئه‌لتائی ده‌نووسێت: كاڵێ حه‌سه‌ن به‌تایبه‌تی هاته‌ لام تا ئه‌نجامه‌كانیم پێ بڵێت، ئه‌و كچێكی تازه‌پێگه‌یشتووه‌، له‌دایكبووی ساڵی 2002 – ه‌، دكتۆر سیروان حامید په‌ی به‌ تواناو لێهاتوویه‌كانی بردووه‌ و هێناویه‌تییه‌ پێشه‌وه‌ و هانی داوه‌ تا ئه‌و راده‌یه‌ی ریكۆردێكی نوێی عیراقی له‌ 10 هه‌زار مه‌تر رۆیشتندا تۆمار بكات.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی پێوتووه‌ كه‌له‌ راكردنی 5 هه‌زار مه‌تریشدا به‌شدارییكردووه‌و یه‌كه‌میش بووه‌، د. عه‌بدول عه‌زیز نایف ئه‌لتائی ئه‌وه‌ی لێپرسیوه‌ چۆن ئه‌و دوو چالاكییه‌ت تێكه‌ڵاو كردووه‌و كامیانت پێخۆشه‌؟ كاڵێ له‌وڵامدا ده‌ڵێت من حه‌زم له‌ رۆیشتنه‌كه‌یه‌ و چالاكییه‌كی ئاسانتره‌، ئه‌ویش به‌كاڵێ ده‌ڵێت رۆیشتنه‌كه‌ ئاسانتره‌، ئه‌گه‌ر زۆر خۆت ماندوو بكه‌یت ئه‌وا به‌م یارییه‌ ده‌توانیت ببیته‌ یاریزانێكی نێوده‌وڵه‌تی.
له‌به‌شێكی تری نووسینه‌كه‌یدا باسی پاڵه‌وانێكی عیراقی تر ده‌كات ئه‌ویش محه‌مه‌د حه‌بانیه‌ – یه‌، زۆر ستایشی ئه‌م پاڵه‌وانه‌ی كردووه‌ كه‌ به‌هره‌یه‌كی نوێی یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عیراقه‌و له‌ راكردنی 1500 مه‌تریشدا زۆر لێهاتووه‌.
له‌ دوا به‌شی نووسینه‌كاندیا باسی له‌ لێهاتووی كچێكی پاڵه‌وانی ناوچه‌ی زه‌عفه‌رانییه‌ – ی به‌غدا ده‌كات كه‌ ناوی ساره‌ سالاره‌ كه‌ كچێكی تازه‌ هه‌ڵكه‌وتووی لێهاتوو بووه‌ له‌ هه‌ردوو راكردنی 800 مه‌ترو 1500 مه‌تردا جێگه‌ ده‌ستی دیار بووه‌.

*د. عه‌بدول عه‌زیز نایف ئه‌لتائی مامۆستا و دكتۆری كۆڵێجی په‌ره‌وه‌رده‌ی وه‌رزشه‌، سه‌رۆكی یه‌كێتیی وه‌رزش بۆ هه‌مووانی عیراقه‌، راگه‌یاندكارێكی دیاری وه‌رزشییه‌، پسپۆڕی یارییه‌كانی گۆڕه‌پان و مه‌یدانه‌.

ڤیدیۆ