PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

هادی بووه‌ سێیه‌مى جیهان


7/10/2019 11:34:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



له‌ پاڵه‌وانێتى جیهانى لاوان  بۆ موا تاى یاریزانێكى كورد بووه‌ سێیه‌مى جیهان .

هادى فه‌ره‌یدون یاریزانى لاوى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و یانه‌ى سیروانى نوێ پاش ئه‌وه‌ى له‌ یاریزانێكى  پۆڵەندی بردەوە، پاش ئه‌وه‌ به‌رامبه‌ر  یاریزانێكى قوبرسى وه‌ستایه‌وه‌ ،  بەڵام بە جیاوازی دوو خاڵ یاریزانە قوبرسیەکە سەرکەوت و هادى توانى  پلەی سێیەمی جیهان لە كێشى  ( ٦۷ کغم ) بەدەست بهێنێت

هادی فەرەیدون لەدایک بووی ساڵی (2005) ئەمە دووەم جارە بەشداری پاڵەوانیەتی جیهان دەکات پاش ئه‌وه‌ى ساڵی 2018لە وڵاتی تایلەند به‌شداربوو .

بڕیارە لە ساڵی 2020 پاڵەوانیەتی  لاوانى جیهان بۆ موا تاى لە وڵاتی مالیزیا به‌رێوه‌بچێت .


PUKmedia-تایبه‌ت

1421.jpg

77.jpg

ڤیدیۆ