PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

نوێنه‌رایه‌تى كه‌ركوكى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان رێز له‌یانه‌ى ئافره‌تانى كه‌ركوك ده‌گرێت


7/10/2019 10:38:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



پاش ئەوەی تیپی تۆپی دەستی یانەی فەتاتی كەركووك بەشداری لە پاڵەوانێتی بەرێوبەرایەتیەكانی شارەكانی عێراقی كرد لە شاری بەغدا وتوانیان پلەی یەكەم بەدەستبهێنن.

 لە بارەگای نۆێنەرایەتی كەركوكی لیژنەی ئۆلۆَمپی هه‌رێمی كوردستان لەلایان نەوزاد قادر سەرۆكی نۆێنەرایەتی و سكرتێر نۆێنەرایەتی كەركوك پێشوازیان لێكرا

‎لەو دیدارەدا ستافی راهێنەران ویاریزانان سوپاس وپیزانینی خۆیان ئاراستەی نەوزاد قادر و نۆێنەرایەتی كرد كە بەبەردەوامی هاوكار هەماهەنگیان بوونە لە پیشخستن وبەرز كردنەوەی توانا وئاستی تیپەكە

‎لای خۆیشەوە نەوزاد قادر سەرۆكی نۆێنەرایەتی پیرۆزبایی خۆی و نۆێنەرایەتی ئاراستەی یاریزانان و دەستەی راهێنەرانی تیپەكە كرد كە توانیان سەری شارەكەیان بەرزبكەنەوە بەڵێنیش دا بە بەردەوامی هاوكاری تیپەكەیان بێت وتیشی دەبێت باشتر خۆیان ئامادە بكەن بۆ پاڵەوانیتی یانەكانی كوردستان كە بریارە ١٥/١٠لە شاری دهۆك بەرێوبچیت وجاریكی دیكە بە جامی پاڵەوانێیەتیەكە بگەرێنەوە شاری كەركوك.

ڤیدیۆ