PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

پاڵه‌وانێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى جیهان كۆتایهات


7/10/2019 10:18:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



پاش نۆ رۆژ له‌ ململانێ ، پاڵه‌وانێتى گۆره‌پان و مه‌یدانى جیهان له‌ ده‌وحه‌ى پایته‌ختى قه‌ته‌ر كۆتایهات .

له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ كه‌ 200 وڵات نوێنه‌رایه‌تیان هه‌بوو، هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌مه‌ریكا به‌ كۆكردنه‌وه‌ى 29 میدالیاى جۆراو جۆر كه‌ 14ـى زێر بوو سه‌ر لیستى وڵاتانى به‌شدارى گرت و پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا .

هه‌رچى پله‌ى دووه‌م بوو بۆ كینیاو چینیش پله‌ى سێیه‌میان به‌ده‌ستهێنا .

له‌سه‌ر ئاستى وڵاتانى عه‌ره‌بیش ، به‌حره‌ین به‌ پله‌ى یه‌كه‌م و قه‌ته‌رى میوانداریش به‌ پله‌ى دووه‌م هات .

له‌م پاڵه‌وانێتییه‌ عێراق به‌ ته‌نیا یاریزانێك به‌شداربوو، ئه‌ویش ته‌ها حسێین بوو له‌ راكردنى 400 مه‌تر نه‌یتوانى پاڵاوتنه‌كان ببرێت .

PUKmedia

ڤیدیۆ