PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌یه‌ك به‌ مردووى دۆزرایه‌وه‌


10/9/2019 13:49:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ سێشه‌ممه‌ گۆڵپارێزى هه‌ڵبژارده‌ى كۆراساو  له‌ شوێنى مانه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌كه‌ى به‌ مردووى دۆزرایه‌وه‌ .

وه‌زیرى وه‌رزش و لاوانى وڵاتى هایتى رایگه‌یاندووه‌، به‌ره‌به‌یانى ئه‌مرۆ جارزینیو بیترى گۆڵپارێزى یه‌ده‌گى هه‌ڵبژارده‌ى كۆراساو به‌ مردووى دۆزراته‌وه‌ پاش ئه‌وه‌ى تووشى جه‌ڵته‌ى دڵ هاتووه‌ .

مردنى ئه‌و یاریزانه‌ پێش یارى هه‌ڵبژارده‌كه‌ى بووه‌ له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ى هیتى له‌ پاڵاوتنه‌كانى ناوچه‌ى ئه‌مه‌ریكاى باكووور كاریبى بۆ سه‌ركه‌وتنى یارییه‌كانى جامى جیهانى ساڵى 2022.

PUKmedia-ئاژانسه‌كان

ڤیدیۆ