PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

تازەپێگەیشتووانی پێشمەرگەی سلێمانی براوه‌ بوون


10/9/2019 12:25:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



ئێوارەی دووشەممە ٩-٩-٢٠١٩ گەڕی دوازدەیەمی یاریەکانی خولی نایابی تازەپێگەیشتووانی کوردستان بەڕێوەچوو.

لە درێژەی یارییەکانی خولی نایابی تازەپێگەیشتووانی کوردستان پێشمەرگەی سلێمانی لەسەر یاریگایی فەرماندەیی میوانداری یانەی ئاشتی هاوشاری کرد و بەدوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک یاریەکەی لێ بردەوە.

گۆڵەکانی یانەی پێشمەرگەی سلێمانی لە خولەکی ١٩ لە لایەن (جێگر خالید) و لە خولەکی ٤٧ لەلایەن (محمد ریبوار) ەوە تۆمارکران و تاکە گۆڵی یانەی ئاشتیش لە گێمی دووەمی یارییەکە لە ڕێگەی لێدانی سزاوە تۆمارکرا.

پاش ئەنجامدانی گەڕی دوازدەیەمی خولەکە لە ئێستادا یانەی پێشمەرگەی سلێمانی بە کۆکردنەوەی ٢٤ خاڵ و بە جیاوازی گۆڵ لە دوای یانەی زاخۆی دووەمی ڕیزبەندیەوەیە.

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی

ڤیدیۆ