PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

یارییه‌كانى پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا


5/9/2019 10:55:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



له‌ یارییه‌كانی پاڵاوتنی هه‌ڵبژارده‌كانی كیشوه‌ری ئه‌وروپا بۆ گه‌یشتن به‌ دوا یارییه‌كانی یۆرۆی 2020 ده‌ستپێده‌كات.

ئه‌م جه‌وله‌ نوێیه‌ له‌رۆژی پێنجشه‌ممه‌ ده‌ستپێده‌كات و رۆژانه‌ هه‌شت تا ده‌ یاریی له‌و یارییانه‌ی پاڵاوتن له‌سه‌رجه‌م گروپه‌كاندا ده‌كرێن.

له‌م پاڵاوتنه‌دا 55 هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌وروپا به‌سه‌ر 10 گروپدا دابه‌شكراون، پێنج له‌ گروپه‌كان هه‌ریه‌كه‌و 5 هه‌ڵبژارده‌و پێنجه‌كه‌ی تر هه‌ریه‌كه‌و 6 هه‌ڵبژارده‌ له‌خۆ ده‌گرن.
*یه‌كه‌م و دووه‌می سه‌رجه‌م گروپه‌كان كه‌ 20 هه‌ڵبژارده‌ ده‌بن ده‌گه‌نه‌ دوایارییه‌كان.
دوا یارییه‌كان له‌نێوان رۆژانی 12 -ی حوزه‌یران-یۆنیۆ تا 12 ته‌موز-یۆلیۆی 2020 له‌ 12 شاری وڵاتان ده‌كرێن ئه‌م سیستمه‌ش بۆ یه‌كه‌مین جاره‌ په‌یڕو ده‌كرێت.

*یاریی كۆتایی له‌ یاریگای ویمبڵی له‌ له‌نده‌ن ده‌بێت.

گرنگترین یارییه‌كانی ئه‌م جه‌وله‌یه‌ ئه‌م یارییانه‌ ده‌بن:
پێنجشه‌ممه‌ 5/9/2019
*ئه‌رمینیا×ئیتالیا-گروپی ده‌یه‌م.
*رۆمانیا×ئیسپانیا-گروپی شه‌شه‌م.
هه‌ینی 6/9/2019
*ئه‌ڵمانیا×هۆڵه‌ندا-گروپی سێیه‌م.
*سكۆتله‌ندا×روسیا-گروپی نۆیه‌م.
شه‌ممه‌ 7/9/2019
*ئینگلته‌را×بولگاریا-گروپی یه‌كه‌م.
*فه‌ره‌نسا×ئه‌لبانیا-گروپی هه‌شته‌م.
*سربیا×پورتوگال-گروپی دووه‌م.
یه‌كشه‌ممه‌ 8/9/2019
*سوید×نه‌رویج-گروپی شه‌شه‌م.
*ئیسپانیا×دورگه‌كانی ڤارۆ- گروپی شه‌شه‌م.
*فنله‌ندا×ئیتالیا-گروپی ده‌یه‌م.
دووشه‌ممه‌ 9/9/2019
*پۆڵه‌ندا×نه‌مسا-گروپی حه‌وته‌م.
*سكۆتله‌ندا×به‌لجیكا-گروپی نۆیه‌م.
*ئایرله‌ندای باكوور×ئه‌ڵمانیا-گروپی سێیه‌م.
*ئه‌ستۆنیا×هۆڵه‌ندا-گروپی سێیه‌م
سێشه‌ممه‌ 10/9/2019
*فه‌ره‌نسا×ئه‌ندۆرا-گروپی هه‌شته‌م.
*لیتوانیا×پورتوگال–گروپی دووه‌م.
*ئینگلته‌را×كۆسۆڤۆ-گروپی یه‌كه‌م.

PUKmedia-ستادیۆم

ڤیدیۆ