PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

نوێترین هه‌واڵ له‌سه‌ر گواستنه‌وه‌ى نه‌یمار


13/8/2019 11:30:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



رۆیشتنى نه‌یمار دا سیلڤاى به‌رازیلى له‌ یانه‌ى پاریس سانجێرمانى فه‌ره‌نسى بووه‌ به‌ باسى گه‌رمى رۆژنامه‌كان و تا ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ داهاتووى یاریكردنى ئه‌و یاریزانه‌ش نادیاره‌ .

له‌ نوێترین پێشهاتى گواستنه‌وه‌ى ئه‌و یاریزانه‌، باس له‌وه‌ ده‌كرێت ئه‌مرۆ  ئیریك ئیبیدال به‌ نوێنه‌رایه‌تى به‌رشه‌لۆنه‌ گه‌شتى پاریسى كردووه‌ بۆ كۆبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ لیوناردۆى به‌رێوه‌به‌رى وه‌رزشى پاریس به‌ مه‌به‌ستى تاوتوێى گواستنه‌وه‌ى یاریزانه‌ به‌رازیلیه‌كه‌ .

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌ رۆژنامه‌كان باس له‌وه‌ده‌كه‌ن رۆژى هه‌ینى یانه‌ى ریال مه‌دریدو پاریس له‌سه‌ر ئاستى سه‌رۆكایه‌تى له‌ شارى لیڤه‌رپوول كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ئه‌نجامده‌ده‌ن و پێشبینى ده‌كرێت سه‌ره‌تاى هه‌فته‌ى داهاتوو به‌ روونى داهاتووى یاریكردنى نه‌یمار ده‌ربكه‌وێت .

PUKmedia

ڤیدیۆ