PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

كۆتینهۆ له‌ بایرنه‌وه‌ نزیكه‌


12/8/2019 12:46:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



فلیپى كۆتێنهۆى به‌رازیلى و یاریزانى یانه‌ى به‌رشه‌لۆنه‌ى ئیسپانى له‌ رۆیشتن به‌ره‌و خولى ئه‌ڵمانى نزیكتر ده‌بێته‌وه‌ .

به‌ پێى هه‌واڵى رۆژنامه‌كانى ئیسپانیا، كارگێرى یانه‌ ئیسپانیه‌كه‌ بریارى كۆتایى سه‌باره‌ت به‌ ده‌ستبه‌رداربوونى له‌ گرانترین یاریزانى مێژووى یانه‌كه‌ى ( كۆتینهۆ) ده‌ركردووه‌ .

به‌ پێێ هه‌واڵى رۆژنامه‌كان، كۆتینهۆ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته‌ پاریس سانجێرمانه‌وه‌و له‌ هاوكێشه‌ى ئالوگۆڕى نه‌یمار یانه‌ فه‌ره‌نسیه‌كه‌ رازی نییه‌ .

به‌ پێى هه‌واڵى ئه‌و رۆژنامانه‌،یانه‌ى بایرن میونشنى ئه‌ڵمانى زۆر نزیكه‌ له‌ گواستنه‌وه‌ى كۆتى و گواستنه‌وه‌كه‌ش به‌ شێوه‌ى خواستن ده‌بێت .

PUKmedia

ڤیدیۆ