له قۆناغى دووه‌مى پاڵه‌وانێتى پایسكیلسوارى یانه‌كانى عێراق، كچانى یانه‌ى نه‌ورۆزى شارى سلێمانى پێشه‌نگن .
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه له رۆژى دووه‌مى قۆناغى دووه‌م كه له شارى دیوانیه به‌رێوه‌ده‌چێت، كچانى نه‌ورۆز له‌سه‌ر ئاستى تیپ و تاك توانیان پله‌ى یه‌كه‌م ده‌سته‌به‌ر بكه‌ن و پێشه‌نگى یانه‌كان بگرن .
كچانى پایسكیلسوارى نه‌ورۆز ماوه‌ى چه‌ندین ساڵى له‌سه‌ریه‌كه پاڵه‌وانى عێراق و به‌شدارى خوله‌كانى ده‌ره‌وه به نوێنه‌رایه‌تى یانه‌كانى عێراق ده‌كه‌ن و پشكى شێرى یاریزانهكانیشى هه‌ڵبژارده‌ى كچانى عێراق پێك ده‌هێنن .
به‌دواداچوون:هه‌رێز جه‌مال
فۆتۆ:ئیبراهیم یه‌شار