PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

پێشمەرگەی سلێمانی سێ خاڵی لە ڕزگاری وەرگرت


8/8/2019 19:40:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



ئێوارەی پێنجشەممە ٨-٨-٢٠١٩ گەڕی حەوتەمی یاریەکانی خولی نایابى ، تازەپێگەیشتووانی کوردستان بەڕێووەچوو

لە درێژەی یاریەکانی خولی نایابی تازەپێگەیشتووانی کوردستان پێشمەرگەی سلێمانی بووە میوانی یانەی ڕزگاری و یاریەکەشی بە سێگۆڵی بێوەڵام لێ بردەوە.

 گۆڵەکانی پێشمەرگە لە خولەکی ٨ لە ڕێگەی یاریزان (محمد جەمال)،لە خولەکی ٥٧ لە ڕێگەی یاریزان (کۆمار حەسەن)و لە خولەکی ٩٠ لە ڕێگەی یاریزان (ئاکام خدر)ەوە تۆمارکران.

پاش ئەم بردنەوەیە یانەی پێشمەرگەی سلێمانی پارێزگاری لە پلەی دووەمی ڕیزبەندی کرد و بە کۆکردنەوەی ١٦ خاڵ و بە جیاوازی ٣ خاڵ لە دوای یانەی هەولێری پێشەنگەوەیە کە ئەمیان یاریەکی زیاتر لە خولەکەدا ئەنجامداوە.

ڕاگەیاندنی یانەی وەرزشی پێشمەرگەی سلێمانی

ڤیدیۆ