PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

یارییه‌كانی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕین


11/7/2019 04:35:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



پاش ئه‌وه‌ی هه‌رچوار تیپه‌كه‌ی قۆناغی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خولی نایابی فوتساڵی كچانی یانه‌كانی کوردستان ده‌ركه‌وتن و یارییه‌كانی قۆناغی گروپه‌كان كۆتاییانهات، یه‌كێتیی ناوه‌ندی تۆپی پێی كوردستان سیستم و یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ نوێیه‌ی ئاشكرا كرد.

رۆژی شه‌ممه‌ی رابردوو 6/7/2019 یه‌كێتیی ناوبراو كۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی كرد، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سیستم و یارییه‌كانی قۆناغه‌ی چوارگۆشه‌ی زێڕینی خوله‌كه‌ی ئاشكرا كردو به‌پێی راگه‌یه‌نراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ یارییه‌كانی ئه‌م قۆناغه‌ رۆژی شه‌ممه‌ 13/7/2019 ده‌ستپێده‌كه‌ن و یه‌كه‌م جه‌وله‌ی یارییه‌كان به‌مشێوه‌یه دەبن‌:

*چۆمان × زێره‌ڤانی-هۆڵی چۆمان.
*ئه‌فرۆدێت × سیروانی نوێ-هۆڵی ساڵح عه‌لی.
به‌هه‌مان شێوه‌ بڕیاردرا یاریی كۆتایی ئه‌م خوله‌ له‌سلێمانی بكرێت.

ڤیدیۆ