PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

رێبەری رۆژنامەوانى وەرزشی لە كەركوك بڵاوكرایەوە


11/7/2019 04:17:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



ئێوارەی رۆژى چوارشه‌ممه‌ به‌ هاوكارى به‌شى  ڕاگەیاندنی نوێنەرایەتی كەركوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی و لە هۆڵی سەنتەری رۆشنبیری كەركوك رێوڕەسمێكی رێكخست بۆ ناساندن و ئیمزاكردنى  كتێبی (رێبەری رۆژنامەگەری وەرزشی ) ی رۆژنامەنوسى وه‌رزشى ( هەرێز جەمال ) .

 لەو رێوڕەسمەدا كە سەرۆكی نوێنەرایەتی كەركوكی لیژنەی ئۆڵۆمپی و ژماریەكی لە ڕاگەیاندكارانی وەرزش و و وەرزشكاران ئامادەی بوون ، هەرێز جەمال سوپاسی ئامادەبووانی كرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەی لێكراوە وئاماژەی بۆ ئەوە كرد كە بەگرنگی زانی كەركوك بكاتە دووەم وێستگەی ناساندنی كتێبەكە بە هۆی ئەوەی كەركوك پێگەو گرنگی تایبەتی هەیە چ لە رووی وەرزشیەوە یاخود لە بواری ڕاگەیاندنی وەرزشیەوە بێت .

دواتر نووسەر بەشە جیاجیاكانی كتێبەكە ی خستەروو كە تایبەت بە چۆنیەتی كاركردنی رۆژنامەنووسان كاتی رۆماڵ كردنی چالاكیە وەرزشیە نیو خۆییەكان بێت یاخود نێو دەوڵەتیەكان.

پاشان لە لایەن ئامادەبووانەوە چەند پرسیارێك تایبەت بە بابەتەكە خرانە روو و لە نووسەرەوە وه‌ڵامدرانەوە ، لە كۆتاییدا رۆژنامەنووس هەرێز جەمال ژمارەیەك لە كتێبەكەی كردە دیاری بۆ ئامادەبوان .

راگه یاندنی نوێنه‌رایه‌تى لیژنه‌ى ئۆلۆمپیى .

DSC_0259 [1600x1200].JPG

DSC_0233 [1600x1200].JPG

66296036_2545267768837585_5560819330658074624_n.jpg

DSC_0211 [1600x1200].JPG

ڤیدیۆ