PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

رێبه‌رى رۆژنامه‌وانى وه‌رزشى ده‌چێته‌ كه‌ركوك


10/7/2019 11:17:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



بڕیارە ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ یەکەمین ڕێبەری ڕۆژنامەوانی وەرزشی بەزمانی کوردی لەشاری كه‌ركوك بڵاوبکرێتەوە.

کتێبی ڕێبەری ڕۆژنامەوانی وەرزشی، لەنوسینی (هەرێز جەمال)ە، کە نوسەر ڕۆژنامەنوسی بواری وەرزشییە و ئەنجامی زیاتر لە 10 ساڵ ئەزموونی کاری مەیدانییە.

بڕیارە ئێوارەی ئه‌مرۆ  چوارشه‌ممه‌ کاتژمێر 5:30 لە هۆڵی سه‌نته‌رى رۆشنبسیرى كه‌ركوك کتێبەکە بڵاوده‌کرێتەوە و لەمەڕاسیمێکدا پێشکەش بە خوێنەرانی شاره‌كه‌و رۆژنامه‌نووسان  بکرێت پاش ئه‌وه‌ى هه‌فته‌ى رابردووش هه‌مان رێبه‌ر له‌ شارى سلێمانى له‌ مه‌راسیمێك بڵاوكرایه‌وه‌.

ئاماژەی بەئەوەشدا، ئەم کتێبە یه‌كه‌مین ڕێبه‌ری ڕۆژنامه‌وانی وه‌رزشییه‌ له‌ مێژووی ڕۆژنامه‌گه‌ری كوردیدا، کە زۆر گرنگە بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت ببنه‌ ڕۆژنامه‌نووسێكی وه‌رزشی پڕۆفیشناڵ له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان.

ئەوەشی خستەڕوو، ته‌واوی ژانره‌ جیاوازه‌كانی ڕۆژنامه‌گه‌ری وه‌رزشی سه‌رده‌میانه‌ باسكراوه‌و كارئاسانییه‌كی گه‌وره‌شه‌ بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بێنه‌ بواره‌كه‌وه‌و هاوكات كه‌لێنێكی گه‌وره‌ش له‌ ناوه‌نده‌ ئه‌كادیمی و زانستیه‌كانی بواری رۆژنامه‌وانی پڕ ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌و بواره‌ زۆر هه‌ژارو كه‌م سه‌رچاوه‌یه‌.

هێمای بۆئەوەشکرد، ڕێبه‌ره‌كه‌ له‌ 100 لاپه‌ڕە پێكهاتووه‌، کە تێیدا باس له‌ چۆنیەتی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ هه‌واڵی وه‌رزشی و ڕاپۆرت و دیدارو نووسینه‌وه‌و ستۆری و وتاری وه‌رزشی ده‌كرێت ، هاوكات ڕێگه‌ی فێرخوازو رۆژنامه‌نووسان ئاسان ده‌كات تاوه‌كو ببنه‌ ئه‌ندام له‌ سه‌ندیكاو ڕێكخراوه‌ وه‌رزشییه‌كانی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌.

باسی لەئەوەشکرد، ئه‌ركی له‌ چاپدانی ئه‌و کتێبە له‌سه‌ر ئه‌ركی لاهور شێخ جه‌نگی بووه‌.

ڤیدیۆ