PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

هه‌ولێرو بابه‌گوڕگوڕ كشانه‌وه‌


10/7/2019 11:07:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



بەفەرمی دەستەی کارگێری یانەی ھەولێر لە کۆبوونەوەی خۆیدا کشانەوەی لە خولی نایابی کوردستان بۆ تۆپی بالە راگەیاند.

یانەی ھەولێر بەنووسراوی فەرمی داوای لە یەکێتی تۆپی بالەی کوردستان کرد، کە یارییەکانی ئەم قۆناخە بەشێوازی خول دوو قۆناخ (چوون و ھاتن) ئەنجامبدرێت، کە ئەم شێوازە لە بەرژەوەندی گشتییە و ھاندەرانی ھەر پێنج یانە لە سەیرکردنی یارییەکان بێبەش نابێت، بەڵام یەکێتی تۆپی بالە بەبێ گوێگرتن لە داواکاری یانەکەمان بەبریارێکی تاک لایەنە لە لایەن سەرۆکی یەکێتی تۆپی بالەی کوردستان شێوازی خولەکەی پەسند کرد و ھەروەھا بەفەرمی وڵامی یانەی ھەولێر نەدرایەوە و راستەوخۆ ناوی یانەی ھەولێریان لە خشتەی یارییەکان ھێنا دەرەوە.

لە کۆتاییدا دەستەی کارگێری بریاریدا، کە لە داھاتوودا بەھیچ شێوەیەک مامەڵە لەگەڵ یەکێتی تۆپی بالەی کوردستان ناکات.

یانەکە تەئکید لەوە دەکاتەوە، کە ھیچ کێشەیەکی لەگەڵ یانەکان نییە و پیرۆزبایی لە ھەر یانەیەک دەکات، کە ببێتە پاڵەوانی خولەکە.

PUKmedia

ڤیدیۆ