PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

دوو كه‌سایه‌تى گرنگ دێنه‌ سلێمانى


9/7/2019 14:35:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



دوو كه‌سایه‌تى گرنگى تۆپى سه‌رمێزى جیهان ده‌گه‌نه‌ شارى سلێمانى .

هه‌رده‌ ره‌ئوف، به‌رپرسى نوێنه‌رایه‌تى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى عێراق له‌ سلێمانى له‌ لێدوانێكى تایبه‌ت رایگه‌یاند، هه‌ریه‌كه‌ له‌ محه‌مه‌د بسیونی گه‌وره‌ ناوبژیوانى تۆپى سه‌رمێزى میسرى دێته‌ شارى سلێمانى به‌ مه‌به‌ستى كردنه‌وه‌ى خولێكى به‌هێزكردن و هاوكات به‌شداریكردن له‌ قۆناغى دووه‌مى پاڵه‌وانێتى تۆپى سه‌رمێزى یانه‌كانى عێراق كه‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ له‌ شارى سلێمانى ده‌ستپێده‌كات .

هاوكات ئه‌مرۆ له‌ رێگه‌ى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانیه‌وه‌ رۆژنامه‌نووسى دیارى ئه‌رده‌نى غازى قه‌ساس ده‌گاته‌ سلێمانى كه‌ یه‌كێكه‌ له‌ رۆژنامه‌نووسه‌  دیاره‌كانى وڵاتانى عه‌ره‌ب و له‌ روومالكردنى پاڵه‌وانێتیی تۆپى سه‌رمێزى عێراق به‌شدار ده‌بێت .

ڤیدیۆ