PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

به‌رازیل و پاره‌گواى له‌م كاته‌دا به‌رامبه‌ر یه‌كتر ده‌وه‌ستنه‌وه‌


25/6/2019 13:46:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



پاش ئاشكرابوونى یارییه‌كانى قۆناغى هه‌شته‌مى جامى كۆپا ئه‌مه‌ریكا، زۆرێك له‌ هه‌واداران و بینه‌رانى یارییه‌كان پرسیار له‌ كاتى یارییه‌كه‌ى به‌رازیل و پاره‌گواى ده‌كه‌ن و هه‌ندێكیان روون نییه‌ لایان كه‌ى كاتى یارییه‌كه‌ ده‌بێت .

یه‌كێتى تۆپى پێى ئه‌مه‌ریكاى باشوور به‌و خشته‌یه‌ى بڵاویكردۆته‌وه‌ رۆژى 27-6-2019ـى داناوه‌ به‌ڵام به‌ هۆى جیاوازى كاته‌وه‌ كه‌ كوردستان له‌ پێشتره‌ یارییه‌كه‌ى به‌رازیل ده‌كه‌وێته‌ رۆژى 28-6-2019 .

یارییه‌كه‌ش كاتژمێر 3:30ـى به‌ره‌به‌یان ده‌بێت له‌ كاتێكدا له‌ وڵاتى به‌رازیل شه‌ش كاتژمێر له‌دواوه‌یه‌ .


هه‌رێز جه‌مال

ڤیدیۆ