PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

زۆرترین زانیارى له‌سه‌ر مێژووى پاڵه‌وانێتى كۆپا ئه‌مه‌ریكا


12/6/2019 16:48:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



رۆژى 14-6-2019 له‌ وڵاتى به‌رازیل به‌ به‌شدارى 12 هه‌ڵبژارده‌ یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتى تۆپى پێى كیشوه‌رى ئه‌مه‌ریكاى باشوور ده‌ستپێده‌كات .

له‌ چه‌ندین خاڵ گرنگترین رووداوه‌كانى ئه‌و جامه‌ له‌ مێژوودا ده‌خه‌ینه‌ روو.

1 –پاڵه‌وانێتى ئه‌مساڵ به‌ به‌شدارى 12 هه‌ڵبژارده‌ ده‌بێت ، 10 هه‌ڵبژارده‌ى كیشوه‌ره‌كه‌و 2 هه‌ڵبژارده‌ى میوان .

2–بۆ هه‌موو چاپێكى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ دوو هه‌ڵبژارده‌ى میوان بانگهێشت ده‌كرێت بۆ ئه‌م چاپه‌ میواندارى هه‌ڵبژارده‌ى قه‌ته‌رى پاڵه‌وانى ئاسیاو ژاپۆن كراوه‌.
 
3 –پێشتر چه‌ند هه‌ڵبژارده‌یه‌كى ده‌ره‌وه‌ى كیشوه‌ره‌كه‌ وه‌ك میوان به‌شداربوون ئه‌وانیش هه‌ڵبژارده‌كانى جامایكاو مه‌كسیك  و كۆسته‌ریكاو ژاپۆن و ئه‌مه‌ریكاو هندۆراس بووه‌ .

4–یه‌كه‌م یارى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌ ساڵى 1916 له‌ نێوان ئۆره‌گواى و چیلى به‌رێوه‌چوو، ئۆره‌گواى 4-0 توانى یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌ ، به‌وه‌ش ئه‌و پاڵه‌وانێتییه‌ له‌ جامى جیهانى كۆنتره‌ .

5 –یه‌كه‌م گۆڵ له‌ مێژووى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ له‌ لایه‌ن یاریزانى ئۆره‌گواى خۆسیه‌ باندییین تۆماركرا له‌سه‌ر تۆرى چیلى له‌ ساڵى 1916.

6 –هه‌ڵبژارده‌ى ئۆره‌گواى زۆرترین جار نازناوى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ى برده‌وه‌ به‌ بردنه‌وه‌ى 15 نازناو .

7 –هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین خاوه‌نى زۆرترین بردنه‌وه‌یه‌ له‌ مێژووى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ به‌ بردنه‌وه‌ى 111 یارى له‌ 173 یارى .

8 –زۆرترین گۆڵ له‌ یه‌ك پاڵه‌وانێتیى له‌ رێگه‌ى بیبیتۆى به‌رازیلى و ماسیۆى ئه‌رجه‌نتینى و ئه‌مبیرۆسى ئۆره‌گواى و زیزینهیۆى به‌رازیلى تۆماریانكردووه‌ .

9 –ناوبژیوانى ئه‌رجه‌نتینى خۆسێیه‌ بارتولومى زۆرترین یارییه‌كانى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ى له‌ مێژوو به‌رێوه‌بردووه‌ كه‌ 25 یارییه‌ .

10 - ئیفاریستو دى ماسیدوى به‌رازیلى تاكه‌ یاریزانه‌ زۆرترین گۆڵى له‌ یه‌ك یارى تۆماركردبێت ئه‌ویش 5 گۆڵه‌ له‌سه‌ر تۆرى كۆلۆمبیا كاتێك له‌ ساڵى 1957 به‌رازیل توانى 9-0 یارییه‌كه‌ بباته‌وه‌.

11 – له‌ ساڵى 1975 وه‌ به‌ شێوه‌ى كۆمه‌ڵه‌ یارییه‌كان به‌رێوه‌ده‌چێت و پێشتر هه‌ر به‌ شێوه‌ى ئه‌نجامده‌درا .

12-گه‌وره‌ترین ئه‌نجام تۆماركرابێت له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ ساڵى 1942 بوو كاتێك ئه‌رجه‌نتنین 12-0 له‌ ئیكوادۆرى برده‌وه‌ .


13- ساڵى 1993 بۆ یه‌كه‌مجار دوو هه‌ڵبژارده‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى كیشوه‌ره‌كه‌ به‌شداربوون ئه‌وانیش هه‌ریه‌كه‌ له‌ مه‌كسیك و ئه‌مه‌ریكا بوون.

14- مه‌كسیك تاكه‌ هه‌ڵبژارده‌یه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى كیشوه‌ره‌كه‌ زۆرترین یارى ئه‌نجامداوه‌ له‌ پاڵه‌وانێتى كۆپا ئه‌مه‌ریكا به‌ ئه‌نجامدانى 8 یارى .

15- جونیور مونتینوى كۆلۆمبى بچووكترین یاریزانه‌ له‌ مێژووى پاڵه‌وانێتییه‌ به‌شدارى كردووه‌ كاتێك له‌ پاڵه‌وانێتى ساڵى 1999 ته‌مه‌نى ته‌نیا 16 ساڵ و 172 رۆژ بووه‌ .

16- هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌رجه‌نتین زۆرترین جار چۆته‌ یارى كۆتایى كه‌ 7 جاره‌ له‌ نێوان ساڵانى 1923 بۆ 1937 .

17-هه‌ڵبژارده‌ى هندۆراس خاوه‌نى كه‌مترین گۆڵه‌ ئه‌ویش ته‌نیا 7 گۆڵه‌ .

سه‌رچاوه‌كان –هه‌رێز جه‌مال

a95f6f684538c8da73ef36c557dcc1df.jpg

Copa-America-1989-winners.jpg

index.jpg

ڤیدیۆ