PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

ناوبژیوانێكى كه‌ركوك مێژوویه‌كى گه‌وره‌ى تۆماركرد


12/6/2019 15:32:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



ناوبژیوانێكى شارى كه‌ركوك به‌ شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له‌ لایه‌ن یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیاوه‌ وه‌ك ناوبژیوانى بژارده‌ى یه‌كێتییه‌كه‌ ده‌ستنیشانكرا .

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌ لیژنه‌ى ناوبژیوان له‌ یه‌كێتى تۆپى پێى ئاسیا، یه‌كێتى تۆپى پێى عێراقى له‌سه‌ركه‌وتنى یوسف سه‌عیدى ناوبژیوان له‌ سه‌ركه‌وتنى بۆ ناوبژیوانانى بژارده‌ى یه‌كێتییه‌ كیشوه‌ره‌كه‌ ئاگاداركرده‌وه‌ .

یوسف سه‌عید كه‌ دانیشتووى شارى كه‌ركوكه‌ پاش سێ یارى له‌ ژێر چاودێرى یه‌كێتیی تۆپى پێى ئاسیا رێگه‌ى سه‌ركه‌وتنى پێبڕاو بووه‌ چواره‌م ناوبژیوانى عێراقى كه‌ ده‌توانێت یارییه‌ كیشوه‌رییه‌كان ناوبژیوانى بكات .

سلێمانى -هه‌رێز جه‌مال

ڤیدیۆ