PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

ئیسپانیا و پرتوگال داوای میوانداری كردنی مۆندیالی 2030 ده‌كه‌ن


11/6/2019 15:21:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.




یه‌كێتی تۆپی پێی ئیسپانیاو پرتوگال دوپاتیان كرده‌وه‌ كه‌ فایلی ره‌سمی پێشكه‌ش فیفا ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ میوانداری مۆندیالی 2030 بكه‌ن.

مۆندیالی ساڵی 2022 له‌ وڵاتی قه‌ته‌ر ده‌كرێت و دوای ئه‌و مۆندیاله‌ش ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كان زیاد ده‌كرێت ئه‌مه‌ش ده‌رگا به‌ ڕووی فایلی هاوبه‌ش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ مۆندیالی 2026 له‌ ئه‌مریكا و مه‌كسیك و كه‌نه‌دا ده‌كرێت.

سه‌ركه‌وتنی فایلی سیانی وڵاتانی ئه‌مریكای باكوور رێگه‌ی‌ بۆ ئیسپانیا و پرتوگال خۆشكردوه‌ جارێكی تر فایلی هاوبه‌ش پێشكه‌ش به‌ فیفا بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی‌ میوانداری گه‌وره‌ترین بۆنه‌ی تۆپی پێ بكه‌ن.

ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جار نییه‌و ئه‌و 2 هه‌ڵبژارده‌یه‌ فایلی هاوبه‌ش پێشكه‌ش ده‌كه‌ن پێشتر له‌ ساڵی 2018 ركابه‌ری روسیایان كرد و ساڵی 2010ه‌ش به‌هه‌مان شێوه‌ فایلیان پێشكه‌ش كرد به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.

به‌ڵان ئه‌مجاره‌ زیادبوونی ژماره‌ی هه‌ڵبژارده‌كانی مۆندیالی بۆ 48 هه‌ڵبژارده‌ یارمه‌تی ده‌ره‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ پرتوگال و ئیسپانیا سه‌ركه‌وتوو به‌تایبه‌ت كه‌ مۆندیالی 2030 تێپه‌ڕبوونی 100 ساڵ ده‌بێت به‌سه‌ر ده‌ستپێكی مۆندیال و فیفاش هه‌وڵ ده‌دات پاڵه‌وانێتییه‌كی مێژوویی له‌و یاده‌ به‌ڕێوه‌ ببات.

چاوه‌ڕێش ده‌كرێت ئه‌رژه‌نتین و ئۆرۆگوای به‌ فایلێكی هاوبه‌ش دیارترین ركابه‌ر بن بۆ فایلی ئیسپانیا و پرتوگال به‌تایبه‌ت كه‌ ئۆرۆگوای ده‌یه‌وێت وه‌كو چۆن میوانداری مۆندیالی 1930 كرد ئه‌واش له‌ یادی 100 ساڵه‌ی مۆندیال جارێكی تر پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ رێكبخات.

-ستاديومPUKmedia

ڤیدیۆ