PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

هه‌ولێر له‌ سلێمانى براوه‌ بوو


10/6/2019 17:26:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



لە چوارچێوەی یارییەكانی خولی نایابی كوردستان لەسەر ئاستی لاوان بۆ تۆپی پێی، لاوانی هەولێر لە شاری سلێمانی سەركەوتنێكی گرنگی تۆماركرد و بەئەنجامی (3-2) گۆڵ لە یانەی سیروانی نوێ بردەوە.

لە یارییەكی ئاست بەرزدا لاوانی هەولێر توانی گرنكترین سێ خاڵ لە وەرزی ئەمساڵدا بەدەستبهێنێت و بێتە پێشەنگی خولەكە دوای ئەوەی سێ گۆڵی لە رێگەی یاریزانان ( محەمەد كەمال، محەمەد رزگار، محەمەد هاوار) تۆماركرد، لە بەرانبەردا یاریزانانی سیروانی نوێ توانیان دوو جار گۆڵی هەولێر بەهەژێنن.

لەم یارییەدا ناوبژیوانی یارییەكە دوو لێدانی سزای بۆ سیروانی نوێ هەژماركرد و یاریزانانی سیروان توانیان لە یەكێكیان گۆڵ تۆماربكەن و ئەوەی تریان لە دەستدا و هەروەها ناوبژیوانی یارییەكە بەكارتی سوور عەلی سەرحان یاریزانی یانەی هەولێری دوورخستەوە.

بەم ئەنجامە یانەی هەولێر كۆی خاڵەكانی بۆ (21) خاڵ بەرزكردووە و هاتە پێشەنگی خولەكە و بەجیاوازی خاڵێك لەگەڵ یانەی نەورۆز و هەروەها یانەی هەولێر یارییەكی كەمتری ئەنجامداوە.

وا بریارە رۆژی هەینی یانەی هەولێر لە نێو یاریگەی دووەمی شەهید فرەنسۆ هەریری كاتژمێر (5)ی ئێوارە مێوانداری یانەی زاخۆ دەكات.

ڤیدیۆ