PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

یونس مه‌حمودو نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م گه‌یشتنه‌ سلێمانى


10/6/2019 16:48:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق یونس مه‌حمودو نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م گه‌یشتنه‌ شارى سلێمانى .

سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌و یاریزانانه‌ به‌شداریكردنه‌ له‌ یارییه‌كه‌ى ئه‌مشه‌و له‌ نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ى ئه‌ستێره‌كانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق و ئه‌ستێره‌كانى هه‌ڵبژارده‌كانى كوردستان به‌ بۆنه‌ى وازهێنانى ئه‌حمه‌د سالارى گۆڵكارى مێژووى خولى نایابى كوردستان و یانه‌ى سلێمانى .


یارییه‌كه‌ سه‌عات  9:00ـى شه‌و له‌سه‌ر یاریگاى سلێمانى ناسراو به‌ ( مه‌لعه‌به‌كه‌)  ده‌ستپێده‌كات.

پێشبینى ده‌كرێت یارییه‌كه‌ به‌ ئاماده‌بوونى هانده‌رێكى زۆر به‌رێوه‌بچێت و سه‌رجه‌م كاره‌ لۆجستیه‌كانیش بۆ به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كه‌ كۆتایهاتووه‌ .

له‌ پێكهاته‌ى ئه‌ستێره‌كانى پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى عێراق هه‌ریه‌كه‌ له‌ یاریزانان ئه‌حمه‌د رازى و یونس مه‌حمودو نه‌شئه‌ت ئه‌كره‌م و نور سه‌برى و عه‌لى حسێن ره‌حیمه‌و هاوار مه‌لا محه‌مه‌د به‌شدار ده‌بن .

له‌ پێكهاته‌ى كوردستانیش هه‌ریه‌كه‌ له‌ ئه‌حمه‌د سالارو خالید موشیرو پرسیار عه‌بدولره‌زاق و ئارام كه‌ره‌م و هه‌ڵگورد مه‌لا محه‌مه‌د ده‌یان یاریزانى دیار ده‌ین .

تۆپى شكانه‌وه‌ى یارییه‌كه‌ش به‌خشراوه‌ به‌ دیار ره‌حمانى ئه‌ستێره‌ى پێشووى یانه‌ى هه‌ولێرو ئه‌حمه‌د سالاریش له‌ خوله‌كه‌ى 85ـى یارییه‌كه‌ ماڵئاوایى ده‌كات .

PUKmedia-هه‌رێز جه‌مال

ڤیدیۆ