PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

گریزمان بە فەرمی ماڵئاوایی لە ئەتلەتیکۆ مەدرید کرد


15/5/2019 15:10:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



ئانتوان گریزمانی فەرەنسی دواجار بڕیارە قورسەکەیدا و یانەی ئەتلەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی جێهێشت.

لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا کە لە پێگەی فەرمی ئەتلەتیکۆ مەدرید بڵاوکرایەوە، گریزمان لە زاری خۆیەوە ڕۆیشتنی لە یانەکەی ڕاگەیاند، گریزمان لەو پەیامەکەیدا وتی: دەمەوێت ئەوەتان پێ بڵێم کە بڕیاری جێهێشتنی یانەکەم داوە، دەمەوێت بۆ وەرزی داهاتوو ئەزموونێکی دیکە لە یانەیەکی دیکەدا تاقی بکەمەوە.

لە درێژەی قسەکانیدا هێرشبەرە فەرەنسییەکە دەڵێت، ماوەی پێنج وەرز لێرە یاری دەکەم و سوپاسی یانەکەم و هاندەران دەکەم ئێوە هەمیشە لە دڵمدا دەمێننەوە.

لای خۆشیانەوە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید ماڵئاواییان لە گریزمان کردوو سوپاسیان کرد بۆ ئەوە پێنج ساڵەی درێسی یانەکەی پۆشی بوو.

گریزمانی تەمەن ٢٨ ساڵ هاوینی ٢٠١٤ لە یانەی ڕیاڵ سۆسیدادەوە پەیوەندی بە ئەتلەتیکۆ مەدریدەوە کرد و لەگەڵ ڕۆخێ بلانکۆسدا جامی یۆرۆپالیگ و جامی سۆپەری ئەوروپی و جامی سۆپەری ئیسپانی بەدەستهێناوە.

PUKmedia

ڤیدیۆ