PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

داوەری یاری کۆتایی نێوان لیڤەرپووڵ و تۆتینهام دەستنیشانکرا


14/5/2019 17:05:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



یەکێتی تۆپی پێی ئەوروپی ناسراو بە یوفا ئەرکی بەڕێوەبردنەوەی یاری کۆتایی یانە پاڵەوانەکانی بە داوەری سلۆڤی دامێر سکۆمینای سپارد.

لە بڵاوکراوەیەکی فەرمیدا یوفا ئەوەی ئاشکرا کرد دامێر سکۆمینا داوەری یاری نێوان لیڤەرپووڵ  وتۆتینهام لە یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگی ئەم وەرزە دەکات، کە وا بڕیارە لە یەکی مانگی داهاتوو لەسەر یاریگای میترۆپۆلیتانۆی تایبەتی بە یانەی ئەتلەتیکۆ مەدرید لە وڵاتی ئیسپانیا ئەنجام بدرێت.

سکۆمینای ٤٢ ساڵ لەم وەرزەی یانە پاڵەوانەکان چوار یاری داوەری کردووە و ساڵی ٢٠١٧ش یاری کۆتایی یۆرۆپا لیگی لە نێوان مانچستەر یونایتدی ئینگلیزیی و ئەیاکس.

PUKmedia

ڤیدیۆ