PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

ُپێشمه‌رگه‌ به‌شدارى پاڵه‌وانێتى باله‌ى یانه‌كانى عه‌ره‌ب ده‌كات


14/5/2019 08:41:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



تیپى تۆپى باله‌ى یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى به‌شدارى له‌ پاڵه‌وانێتى  باله‌ى یانه‌كانى عه‌ره‌ب ده‌كات  بۆ چاپى داهاتوو .

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێكى یه‌كێتى تۆپى باله‌ى عێراق ، یانه‌ى شورته‌ى پاڵه‌وانى  خولى بژارده‌ نوێنه‌رى عێراق ده‌بێت له‌ پاڵه‌وانێتى باله‌ى یانه‌كانى ئاسیا و عه‌ره‌ب .

هاوكات به‌هۆى سزادانى یانه‌ى گازى باشوور له‌ لایه‌ن یه‌كێتى تۆپى باله‌ى عه‌ره‌به‌وه‌، یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى كه‌ پله‌ى سێیه‌مى به‌ده‌ستهێنا له‌ خولى بژارده‌ى باله‌ى یانه‌كانى عێراق بۆ وه‌رزى ئه‌مساڵ به‌شدارى پاڵه‌وانێتى یانه‌كانى عه‌ره‌ب ده‌كات .

پێشتریش چه‌ند جارێك یانه‌ى پێشمه‌رگه‌ى سلێمانى وه‌ك پاڵه‌وانى عێراق و دووه‌مى پاڵه‌وانێتییه‌كه‌ نوێنه‌رایه‌تى عێراقى له‌ پاڵه‌وانێتییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ كردوه‌ به‌ڵام ئه‌نجامى وه‌ك پێویست نه‌بووه‌ .

سلێمانى -هه‌رێز جه‌مال

ڤیدیۆ