PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

لێژنه‌ى ئۆلۆمپى بڕیاری نوێی ده‌ركرد


12/5/2019 23:47:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 12 ى 5 ى 2019 ، به‌ئاماده‌بونى سه‌رۆك و جێگرانى سه‌رۆك و ئه‌مینداری گشتى و دارایی و ئه‌ندامانی ده‌سته‌ى ڕاپه‌راندن ، له‌شاری هه‌ولێر و له‌باره‌گای تایبه‌تی خۆی كۆبوونه‌وه‌ى مه‌كته‌بی ته‌نفیزی لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیار له‌سه‌ر ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه‌ درا :

1- دوای گه‌ڕاندنه‌وه‌ى بودجه‌ى لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان به‌بڕیاری نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆك وه‌زیرانى هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا 21 یه‌كێتى ناوه‌ندی وه‌رزشى كوردستان كاروچاڵاكیان ئه‌نجامداوه‌ ، كاروچاڵاكی ته‌واوی یه‌كێتیه‌ ناوه‌ندییه‌ وه‌رزشیه‌كانیش به‌رده‌وام ده‌بێت

2- ئه‌و یه‌كێتیه‌ وه‌رزشیانه‌ ئاگادار كرانه‌وه‌ كه‌تا ئێستا كاروچاڵاكیان نیه‌ ، له‌كاتێكى زوودا ده‌ست بكه‌نه‌وه‌ به‌چاڵاكیه‌كانیان وه‌ك دووا ئاگاداری بۆیان

3 - هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كاروچاڵاكی ئه‌و یه‌كێتیه‌ وه‌رزشیه‌كان كرا كه‌له‌وماوه‌یه‌دا كارو چاڵاكیان به‌ئه‌نجام گه‌یاندووه‌ ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستى پێداچوونەوە به‌كاروچاڵاکیان

4- لێژنه‌ى ئۆلۆمپى هه‌رێمی كوردستان پالپشتى خۆی بۆ نوێنه‌رایه‌تى شاره‌كانى هه‌رێمی كوردستان دووپات كرده‌وه‌ له‌به‌ڕێوه‌چوونى كاروچاڵاكیه‌كانیان له‌سه‌رئاستى پارێزگاكانى هه‌رێم كه‌به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ لقی یه‌كێتیه‌ وه‌رزشیه‌كان ئه‌نجام بدرێت

5- کارو چاڵاکیەکانمان بەشێوەی باشتر ڵەگەڵ یەکێتیە وەرزشیەکان بەردەوام دەبێت بەجۆرێک لەخزمەتی وەرزشوانانی کوردستان بێت

راگەیاندنی لێژنەی ئۆلۆمپی هەرێمی کوردستان

ڤیدیۆ