PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

ھێرش دابەزیە خولی پلە یەکەکانی کوردستان


12/5/2019 11:08:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



رۆژی شەممە لە شاری ھەولێر کۆتایی بەیارییەکانی خولی نایابی کوردستان کۆمەڵەی یەکەم ھات.

لەم کۆمەڵەیە یانەی ھەولێر توانی پێنج سەرکەوتن لەسەر یەکتری تۆماربکات و بەپلەی یەکەم سەرکەوت بۆ قۆناخی کۆتایی.

شانبەشانی ھەولێر ھەریەکە لە یانەکانی شەقڵاوە و نیشتمان سەرکەوتن.

ئەنجامی یارییەکانی یانەی ھەولێر بەمشێوەیە بوو:

ھەولێر- شەقڵاوە (٣-٠) گێم ئەنجامی گێمەکان (٢٥-٢٠)، (٢٥-١٤)، (٢٥-١٧) خاڵ بوو.
ھەولێر - ئەلتاخی (٣-٠) گێم ئەنجامی گێمەکان ( ٢٥-١٢)، (٢٥-١٨)، (٢٥-٢٠) خاڵ.
ھەولێر - ھێرش (٣-٠) گێم ئەنجامی گێمەکان (٢٥-١١)، (٢٥-٢٣)، (٢٥-١٦) خاڵ.
ھەولێر - ئەکاد (٣-٠)گێم ئەنجامی گێمەکان ( ٢٥-٢١)، (٢٥-٨)، (٢٥-١٤) خاڵ.
ھەولێر - نیشتمان (٣-٠) گێم ئەنجامی خاڵەکان (٢٥-١٨)، (٢٥-٢٠)، (٢٥-١٨) خاڵ.
ریزبەندی کۆمەڵەکە بەمشێوەیە:
١- ھەولێر ١٥ خاڵ
٢- شەقڵاوە ١١ خاڵ
٣- نیشتمان ١٠ خاڵ
٤- ئەلتاخی ٦ خاڵ
٥- ئەکاد ٣ خاڵ
٦- ھێرش سفر خاڵ
بەم ئەنجامە یانەی ھێرش دابەزیە خولی پلە یەکەکانی کوردستان.

ڤیدیۆ