PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

كیبشۆگی ده‌یه‌وێت به‌ كه‌متر له‌ 2 سه‌عات ماراسۆن ببڕێت


9/5/2019 14:26:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.


ئیلیود كیبشۆگی راكه‌ری به‌ناوبانگی كینی له‌لایه‌ن كه‌سایه‌تیه‌كی ده‌وڵه‌مه‌ندی به‌ریتانی پاره‌یه‌كی زۆری پێدراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ راهێنانی زیاتر بكات و پێش كۆتایی ئه‌مساڵ ریكۆردی جیهان ماراسۆن بشكێنێت و ماوه‌كه‌ی‌ به‌ كه‌متر له‌ 2 سه‌عات ببڕێت.

كیبشۆگی به‌ خێراترین راكه‌ری ماراسۆن له‌ مێژوو داده‌نرێت كه‌ خاوه‌نی ریكۆردی ماراسۆنه‌ سه‌ردانی گۆڕه‌پانی ئیلڤی رۆد له‌ ئۆكسفۆرد كرد كه‌ 65 ساڵ به‌ر له‌ ئێستا رۆجه‌ر بانیسته‌ر توانی ریكۆردی ماراسۆن بشكێنێت.

كیبشۆگی ئاشكرای كرد له‌لایه‌ن جیم راتكلێف كه‌ ده‌وڵه‌مه‌ندێكی به‌ریتانیایه‌ پاره‌یه‌كی زۆری پێدراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی‌ ریكۆردی خۆی بشكێنێت و به‌ كه‌متر له‌ سه‌عات ماوه‌ی ماراسۆن ببڕێت.

كیسبشۆگی ساڵی رابردوو توانی ماوه‌ی ماراسۆن كه‌ 42 كیلۆمه‌تر و 195 مه‌تره‌ به‌ 2 سه‌عات ده‌قیقه‌یه‌ك و 39 سانیه‌ ببڕێت، به‌ڵام له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌مه‌نده‌ به‌ریتانیه‌كه‌ داوای لێكراوه‌ به‌ كه‌متر له‌ 2 سه‌عات ئه‌و ماوه‌یه‌ ببڕێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ وتی: شتێكی زۆر مه‌زن ده‌بێت ئه‌گه‌ر به‌ كه‌متر له‌ سه‌عات ماوه‌ی‌ ماراسۆن ببڕم، بۆ ئه‌وه‌ی‌ دوپاتی بكه‌مه‌وه‌ توانای مرۆڤ سنوردار نییه‌ و دوپاتی بكه‌مه‌وه‌ كاتێك باوه‌ڕت به‌خۆت ده‌بێت ده‌توانی ئه‌سته‌م ئه‌نجام بده‌یت.

وتیشی: ده‌مه‌وێت مێژوو بنووسمه‌وه‌، ده‌مه‌وێت ئه‌و قسه‌یه‌ پێچه‌وانه‌ بكه‌مه‌وه‌ كه‌ ده‌ڵێت توانای مرۆڤ سنورداره‌، پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و كاره‌ بكه‌م ده‌توانم هیوا به‌ خه‌ڵك ببه‌خشم.

PUKmedia-ستادیۆم

ڤیدیۆ