PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

قه‌ڵغانى رێزلێنان پێشكه‌شى لیوا حه‌سه‌ن نورى كرا


16/4/2019 00:37:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



له‌ پاى هاوكارى  بۆ سه‌ركه‌وتنى یه‌كه‌م ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى، ئه‌مرۆ دووشه‌ممه‌ قه‌ڵغانى رێزلێنان پێشكه‌ش به‌ لیوا حه‌سه‌ن نورى بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی كرا .

خه‌ڵاته‌كه‌ له‌ لایه‌ن ستافى لقى سلێمانى رێكخراوى ماراسۆنى ئاشتى كوردستانه‌وه‌ به‌خشرا به‌ لیوا حه‌سه‌ن نورى كه‌ پاڵپشتى و هاوكارى گه‌وره‌ بوو له‌سه‌ركه‌وتنى ماراسۆنه‌كه‌ .

له‌ په‌راوێزى خه‌ڵاتكردنه‌كه‌ش بەڕێوەبەری ئاسایشی سلێمانی، پاڵپشتى بۆ كاره‌كانى لقى سلێمانى ماراسۆنه‌كه‌و ستافى به‌رێوه‌بردنى ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى دووپاتكرده‌وه‌و داواى كرد كه‌ به‌رده‌وام بن له‌ كاركردن بۆ زیادكردنى ئه‌و چالاكیانه‌ چونكه‌ ده‌بێته‌ ره‌نگدانه‌وه‌ى باش بۆ پێشكه‌وتنى هه‌موو لایه‌ك و دواتریش شارى سلێمانى و هه‌رێمى كوردستان .

ئه‌وه‌شى خسته‌ روو ماراسۆن و چالاكیه‌ وه‌رزشیه‌كان  له‌ هه‌موو جیهاندا له‌ ئێستا به‌ره‌وپێشچوونێكى زۆرى به‌خۆیه‌وه‌ دیووه‌و وڵاتان كردویانه‌ به‌ نه‌ریتێكى پێشكه‌وتوو هاوكات بۆ په‌لكێشكردنى هه‌موو چین و توێژه‌كان بۆ وه‌رزشكردن كه‌ ئه‌وه‌ش بنه‌مایه‌كى گرنگى ژیانى رۆژانه‌ى هاوڵاتیانه‌ .

له‌ به‌رامبه‌ر ستافى ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى سوپاسى زۆرى به‌رێوه‌به‌رى ئاسایشى سلێمانى و  ته‌واوى كارمه‌ندانى به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ كرد بۆ ئه‌و پاڵپشتیه‌و ئه‌و هاوكاریه‌ى كه‌ پێشكه‌شیان كردووه‌ .

سه‌ره‌تاى مانگى چوارى ئه‌مساڵ به‌ به‌شدارى هه‌زاران راكه‌ر یه‌كه‌م ماراسۆنى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى به‌رێوه‌چوو .

PUKmedia

854.jpg

ڤیدیۆ