PUKmedia ماڵپەری وەرزشی

پایسكیلسوارى عێراق سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانى راگرت


15/4/2019 13:21:00
چاپ کردن
بە وێنەوە    بە بێ وێنە
           
.



به‌هۆى كێشه‌ى دارایى، یه‌كێتى پایسكیلسوارى عێراق سه‌رجه‌م چالاكیه‌ وه‌رزشیه‌كانى یه‌كێتییه‌كه‌و به‌شدارییه‌كانى ده‌ره‌وه‌ى هه‌ڵپه‌سارد .

به‌ پێى راگه‌یه‌ندراوێكى فه‌رمى یه‌كێتییه‌كه‌ ، به‌هۆى قه‌یرانى دارایى لیژنه‌ى ئۆلۆمپى عێراق و بوونى كێشه‌ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى عێراق یه‌كێتییه‌كه‌ سه‌رجه‌م چالاكیه‌كانى راده‌گرێت .

به‌و هۆكاره‌ش عێراق به‌شدارى پاڵه‌وانێتى عه‌ره‌ب بۆ پایسكیلسوارى ناكات كه‌ بریاره‌ له‌ وڵاتى میسر به‌رێوه‌بچێت و هاوكات له‌ كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتییه‌كه‌ له‌ كیشوه‌رى ئاسیاش به‌شدارى ناكات .


PUKmedia

ڤیدیۆ